ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی قه‌سری شیرین به‌ناوی “یووسف میرزابه‌یگی” له زیندانی قه‌زوێن جێبه‌جێكرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “یووسف میرزابه‌یگی” ٩ ساڵ له‌وه‌پێش به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست”ی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سزای ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پابوو. شایانی باسه كه له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ندین به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ئێران له‌سێداره دراون و هه‌واڵه‌كانیان میدیایی نه‌كراوه‌ته‌وه.