کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی به‌لووچ له‌زیندانی بیرجه‌ند

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی به‌لووچ له‌زیندانی بیرجه‌ند 1

 

 

سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی به‌لووچ به‌ناوی “حاج نه‌بی خاركووهی” له‌ زیندانی بیرجه‌ند جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حاج نه‌بی خاركووهی” ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئینتزامییه‌كانه‌وه‌ له‌ شاری بیرجه‌ند ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش محاكمه‌ سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. شایانی باسه‌ كه‌ ناوبراو خێزاندار و چه‌ند منداڵی هه‌یه‌ كه‌ یه‌كێكیان كه‌م ئه‌ندامه‌.