به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی “یاسین زه‌ینه‌دینی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ له زیندانی عادڵ ئابادی شیراز جێبه‌جێكرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، “یاسین زه‌ینه‌دینی” خه‌ڵكی گوندی “مینان”ی سه‌ر به شارستانی سه‌رباز و دانیشتووی ئێرانشار بووه. ناوبراو ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی پویه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له مێحوه‌ری شیراز ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا. شایانی باسه كه سزای سێداره‌ی ئه‌و به‌ندكراوه یه‌ك جار له‌لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه هه‌ڵوه‌شێندرابوو.