به‌یانی دووشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی “جه‌لیل نوتی زهی” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی ناوه‌ندی ئیسفه‌هان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، “جه‌لیل نوتی زهی” ته‌مه‌ن ٣٠ و خه‌ڵكی زاهیدان، ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواجار له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا. ناوبراو ڕۆژی هه‌ینی بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گوازرایه‌وه و حوكمه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه جێبه‌جێ كرا.