به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی ڕه‌زبه‌ر، سزای له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی “سه‌عید به‌راهوویی ماككی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر” له زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سه‌عید به‌راهوویی ماككی” خێزاندار و خاوه‌نی دوو منداڵ بووه و ساڵی ١٤٠٠ به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له شاری مه‌شهه‌د ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا. جێگای ئاماژه‌یه كه له ٩ی گوڵانی ١٤٠٢ی هه‌تاویه‌وه تا ١٩ی خه‌رمانان، بهلانیكهن ٩١ به‌ندكراوی به‌لووچ له‌وانه چوار ژن له زیندانه‌كانی كۆمار ئیسلامی دا ئێعدام كراون.