کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی به‌لووچ له‌ زیندانی بیرجه‌ند

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی به‌لووچ له‌ زیندانی بیرجه‌ند 4

به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٢ی گه‌لاوێژ، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی به‌لووچ به‌ ناوی “محه‌ممه‌د گورگیچ” له‌ زیندانی ناوه‌ندی بیرجه‌ند جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، “محه‌ممه‌د گورگیچ” خه‌ڵكی زاهیدان، پشتر به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ٤٨ ساعه‌تی ڕابردوودا ١٢ زیندانی به‌لووچ له‌ به‌ندیخانه‌كانی زابۆل، زاهیدان و بیرجه‌ند و به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ئێعدام كراون.