ماڵپه‌ڕی میزانی سه‌ر به ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند كه حوكمی ئێعدامی بكوژی “عه‌باسعه‌لی سوله‌یمانی” نوێنه‌ری پێشووی مه‌جلیسی خوبره‌گانی ڕێبه‌ری له شاری بابۆل جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پارێزه‌ری بانكی میللی لقی بابۆلسه‌ر به ناوی سه‌روان حه‌بیبی كاتێك ده‌بێنێت “عه‌باسعه‌لی سوله‌یمانی” داوای سێ ملیارد و ٤٠٠ ملیۆن تمه‌ن پاره ده‌كات و كارمه‌ندی بانك ده‌ڵێت: ئه‌بێ له ساری یان بابۆل ئه‌و پاره‌ت بۆ دابین بكه‌ین. چه‌كه‌كه‌ی ئاماده ده‌كات و به عه‌باسعه‌لی ده‌ڵێت: تۆ نزیك به چوار ملیارد تمه‌ن پاره‌ت هه‌یه له حاڵێكدا من شه‌وی ڕابردوو پاش ته‌مه‌نێك زه‌حمه‌ت و خانه‌نشینی، پاره‌ی كڕینی شانه‌یه‌ك هێلكه‌م نه‌بووه و ئینجا ته‌قه‌ی لێ ده‌كات و ده‌یكوژێت.