ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی ڕه‌شه‌مه، ٧ كه‌س له عه‌ره‌بستانی سعوودی به تۆمه‌تی “دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی تیرۆریستی و پشتویانی دارایی له ڕێكخراوه تیرۆریستیه‌كان” له سێدار دران.
ئێعدامی ئه‌و ٧ كه‌سه زۆرترین ڕێژه‌ی ئێعدام له ڕۆژێك دا له عه‌ره‌بستانی سعوودی له مانگی مارسی ٢٠٢٢وه تا به ئه‌مڕۆوه و پێشتر له ڕۆژێك دا ٨١ كه‌س له‌سێداره درابوون. به ئێعدامی ئه‌و ٧ كه‌سه، ئاماری ئێعدام كراوان له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٤ی زاینی تا به ئه‌مڕۆ گه‌یشتۆته ٢٩ كه‌س. شایانی باسه كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و كه‌سانه له دێسامبه‌ری ٢٠١٩ و ژانویه‌ی ٢٠٢٢دا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ڕۆژی سێشه‌ممه له‌سێداره دراون.