“سه‌لمان مووسه‌وی” ده‌بیری ئامووزش و په‌روه‌رشی خۆڕه‌م ئاوا، نووسه‌ر و چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیان، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشه‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له كاره‌كه‌ی دوور خراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سه‌لمان مووسه‌وی” به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “تێكدانی بیر و ڕای گشتی”، “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” و “پڕۆپاگه‌ندا دژبه حكوومه‌ت” به ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له خزمه‌ت له ئامووزش و په‌روه‌رش دا ته‌علیق كراوه. شایانی باسه كه ئه‌و حوكمه ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه له‌لایه‌ن ئامووزش و په‌روه‌رشی پارێزگای لۆڕستانه‌وه به ناوبراو ئیبلاغ كراوه.