کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سه‌كاردوورخستنه‌وه‌ی سێ موعولیم له‌ پارێزگای ئه‌لبۆرز

له‌سه‌كاردوورخستنه‌وه‌ی سێ موعولیم له‌ پارێزگای ئه‌لبۆرز 1

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، سێ موعه‌لیمی ئامووزش و په‌روه‌رشی پارێزگای ئه‌لبۆرز به‌ ناوه‌كانی “لۆتفۆڵڵا جه‌مشیدی”، “غۆڵامعه‌لی شه‌هریاری” و “ڕه‌حمان عابدینی” له‌لایه‌ن ده‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌ ئیدارییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ له‌سه‌ركار ده‌ركراون.

له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رشی كۆماری ئیسلامی وه‌كوو ناوه‌ندێكی ئه‌منیه‌تی ڕاسته‌وخۆ ژیان و مه‌عیشه‌تی چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگییانیان كردۆته‌ ئامانج. ئه‌و حوكمانه‌ی ده‌ركراوه‌ له‌وه‌ زیاتر نابێت و موعه‌لیمانیش هیچ‌کات ده‌ست له‌ چالاكییه‌كانیان هه‌ڵ ناگرن، چوونكا ئامووزش و په‌روه‌رش هیچ هه‌نگاوێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ سنفیه‌كانیان هه‌ڵ نه‌گرتووه‌.