به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، دوو ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له شاره‌كانی كاشمه‌ر و كه‌ره‌ج به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د عه‌بدینی” و “بۆیووك لازمی” له‌سه‌ركار دوور خراونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “محه‌ممه‌د عابدینی” له‌سه‌ر سكاڵای ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كاشمه‌ر و له‌لایه‌ن دادگای گشتی و ئینقلابی به‌رده‌سكه‌ن به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا دژبه نیزام” بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له سه‌ركاره‌كه‌ی دوور خراوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، “بۆیووك لازمی” موعه‌لیمی خه‌ڵكی كه‌ره‌ج به ٢٤ ساڵ پێشینه‌ی كارییه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌رنگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش به تۆمه‌تی “به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی فه‌رهه‌نگیان” بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له كاره‌كه‌ی دوور خراوه‌ته‌وه.