ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌تی “های وب” له پارێزگای گوڵستان و بنكه‌كانی له پارێزگاكانی دیكه، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ٨٠ كرێكاریان له‌سه‌ر كار دوور خستۆته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت كرێكارانیان خستۆته ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی نامه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆیان ڕاده‌ستی به‌رپرسانی شیركه‌ت بكه‌ن تاكوو حهقدهستهكانی چه‌ند مانگی كۆتایی كاره‌كانیان وه‌ر بگرن. خاونكار هۆكاری له‌سه‌ركار ده‌ركردنی ئه‌و كرێكارانه‌ی بۆ نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی گه‌یاندۆته‌وه و ئه‌و باروودۆخه نیگه‌رانی كرێكارانی دیكه‌ی شیركه‌تی لێكه‌وتۆته‌وه.