کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سه‌ركار ده‌ركردنی ٢١ كرێكاری شیركه‌تی ماهووربافانی به‌لووچ له‌ چابه‌هار

له‌سه‌ركار ده‌ركردنی ٢١ كرێكاری شیركه‌تی ماهووربافانی به‌لووچ له‌

به‌ فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی ماهووربافانی به‌لووچ له‌ چابه‌هار، ٢١ كرێكاری بوومی شاغڵ له‌و شیركه‌ته‌ له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.

پێش ساڵی تازه‌ و له‌ ڕێكه‌وتی ٢٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت لیستی ئه‌و كرێكارانه‌ی كه‌ بڕیار بوو له‌ سه‌ر كار ده‌ربكرن ئاماده‌ كردبوو. به‌دوای هاتنی نه‌ورۆزدا، خاوه‌نكار شیفتی كاری كرێكارانی كه‌م كرده‌وه‌ و ناوی ٢١ كرێكاری له‌ گرووپی واتساپی پێرسۆنێلی شیركه‌ت دا بڵاو كرده‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌و ٢١ كرێكاره‌ چه‌ند ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه‌ و خاوه‌نكار هێشتا داخوازییه‌كانیانی په‌رداخت نه‌كردووه‌.