له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو نوێنه‌ری كرێكارانی شیركه‌تی “نه‌خی ئه‌لبۆرز” هه‌ڵكه‌وتوو له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ئه‌لبۆرز به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌دعه‌لی ڕه‌جه‌بی” و “حه‌مید په‌یغان” به بیانووی به‌دواداچوون بۆ داخوازیی كرێكاران له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.
به‌وته‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی “نه‌خی ئه‌لبۆرز” هۆكاری سه‌ره‌كی بێكاركردنی ئه‌و دوو چالاكه كرێكاریه به‌دواداچوون بۆ خواسته سنفیه‌كان بووه و “محه‌ممه‌دعه‌لی ڕه‌جه‌بی” ١٨ ساڵ و “حه‌مید په‌یغان” ١١ ساڵ پێشینه‌ی كاریان بووه. شایانی باسه كه ئه‌و شیركه‌ته ٤٠٠ كرێكاری هه‌یه و له مانگی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١وه له سێ كاتی جیاواز دا ٢٠٠ كرێكاری سالۆنه‌كانی ژماره ١ و ٣ به بیانووی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. له‌درێژه‌ی ئه‌و ڕه‌وه‌نده دا ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر ٥٧ كرێكاری سالۆنی ژماره ٣ بێكار كراون و ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كرێكارانی لێكه‌وته‌وه.