به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له مامۆستایانی زانستگه‌ی زانیاری سیاسی زانكۆی تاران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له‌سه‌ركار ده‌ركراون یان به زۆره‌ملێ خانه‌نشین كراون.
به‌وته‌ی یه‌كێك له مامۆستایانی ئه‌و زانكۆیه، ٩ كه‌س له هاوكاره‌كانیان به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو به زۆری خانه‌نشین كراون و ئه‌و كرده‌وه نایاساییه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان به‌دوای دانانی “سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نساری حیزبۆڵڵا به‌ناوی “حسێن ئه‌ڵڵاكه‌ره‌م” وه‌كوو به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێك له زانستگه‌كان ئه‌نجام دراوه و كه‌سانێك وه‌كوو دكتۆر “نهیهری”، “ئه‌میر ساجدی”، “خوسره‌وی”، “تهفهزۆڵی” و “دیدوخت سادقی” له سه‌ركار ده‌ركراون. شایانی باسه كه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی پاش پشتیوانی كردنی به‌شێك له مامۆستایانی زانكۆ له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری و خوێندكارانی ناڕازی، ده‌ستی دایه ته‌علیق و له‌سه‌ركار ده‌ركرانی به‌شێك له مامۆستایان و خوێندكاران.