کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سه‌ركار ده‌ركرانی به‌كۆمه‌ڵی كرێكارانی “لێنزسازی” له‌ ئازه‌رشار

له‌سه‌ركار ده‌ركرانی به‌كۆمه‌ڵی كرێكارانی لێنزسازی له‌ ئازه‌رشار

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٧٠ بۆ ٨٠ كرێكاری شیركه‌تی “لێنزسازی” شاری ئازه‌رشاری ته‌ورێز به‌ بیانووی فرۆشتنی كارخانه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌سه‌ركار ده‌ركراون.

به‌وته‌ی كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه، ماوه‌ی ٢٠ ساڵه‌ كه‌ حه‌قده‌ستی سه‌ختی كاریان پێ نه‌داون و كاتێك ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌ له‌لایه‌ن بڕێوه‌به‌ری كارخانه كه‌ سه‌ر به‌ سپای پاسدارانه‌ له‌سه‌ركار ده‌ركراون. كریكارانی ناڕازی ده‌ڵێن، ماوه‌ی ٢٠ ساڵه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ مادده‌ی كیمیایی هاورده‌كراو له‌ وڵاتی فه‌ڕانسه له‌سه‌ر لێنزی ئاڵمانی كار ده‌كه‌ن و خاوه‌نكار ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و ناوه‌نده‌ فرۆشراوه‌ و له‌ شوێنكی دیكه‌ به‌دوای كار دا بگه‌ڕن.