به‌پی هه‌واڵی گه‌یشتوو، چوار كرێكاری كارخانه‌ی مه‌تین تێ‌ب له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ژماره یه‌كی سنه، له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون.
شیركه‌تی مه‌تین تێ‌ب به‌رهه‌مهێنه‌ری جلوبه‌رگی یه‌كبار مه‌سره‌فی نه‌خۆشخانه‌یه و ٥٧ كرێكاری ژن و پیاو له‌و كارخانه له دوو شیفتی دا كار ده‌كه‌ن. پێشتر كرێكارانی ئه‌و كارخانه له ناڕه‌زایه‌تی به ئیزافه‌كاری و كه‌می حه‌قده‌ست مانیان گرتبوو، به‌ڵام به‌یانی چوارشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، چوار كرێكار به ناوه‌كانی “ژاڵه محه‌ممه‌دی”، “نیگار ئیلیاسی”، “زیبا سدیقیان” و “شۆڕش گوڵمحه‌ممه‌دی” وه‌كوو هانده‌ری كرێكارانی دیكه، له‌لایه‌ن “یووسفیان” به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌ت، له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ر كراون. شایانی باسه كه به‌ڕێوه‌به‌ری كارخانه ناوی ئه‌و چوار كرێكاره‌ی وه‌كوو كرێكارانی تاوانبار بۆ ئیداره‌ی كار ناردووه.