کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌سه‌ركارده‌ركردنی ٧ كرێكاری كارخانه‌ی “ئاتیلا ئۆرتۆپت” له‌ سنه‌

له‌سه‌ركارده‌ركردنی ٧ كرێكاری كارخانه‌ی ئاتیلا ئۆرتۆپت له‌ سنه‌

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢ی خاكه‌لێوه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه‌ی “ئاتیلا ئۆرتۆپت”ی سنه‌ ٧ كه‌س له‌ كرێكاره‌كانی به‌ بێ هۆكار له‌سه‌ر كار ده‌كرد.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، خاوه‌نكاری كارخانه‌ی “ئاتیلای ئۆرتۆپت”ی سنه‌ ٧ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تیه‌ی به‌ ١٥ ساڵ پێشینه‌ی كاری و له‌ حاڵێكدا هێشتا جێژنانه‌ و پاداشی ساڵی تازه‌یان وه‌ر نه‌گرتبوو، له‌سه‌ركار ده‌كردووه‌. ناسناوی ئه‌و ٧ كرێكاره‌ بریتیه‌ له‌: “لوقمان ئه‌حمه‌دی”، “لوقمان عه‌زیزفه‌راده‌”، “ئارمین زه‌مانی”، “په‌رویز عه‌زیزی”، “موسلم فه‌ردین پور”، “داوود ڕازانی” و “ساڵح به‌یگی”.