به‌وته‌ی به‌رپرسێكی ڕژیم، ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئه‌گه‌ر بزانن به‌ڕێوه‌به‌رێكی قوتابخانه له بواری سیاسی و باوه‌ڕه‌وه هاوئاراسته‌ی ڕه‌وتی ده‌سه‌ڵات نییه، ده‌ستبه‌جی له‌سه‌ركار ده‌ر ده‌كرێت.
له درێژه‌ی كاردانه‌وه حكوومه‌تیه‌كان له ئاست په‌یوه‌ستبوونی به‌رینی قوتابیان به شۆڕشی سه‌راسه‌ری “ژینا” دژبه كۆماری ئیسلامی، نوێنه‌رێكی مه‌جلیسی ڕژیم ڕایگه‌یاند: له پێنج مانگی سه‌ره‌تایی ده‌ستبه‌كاربوونی “ڕه‌زاموارد سه‌حرایی” له وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش، ١٥ بۆ ٢٠ هه‌زار به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانی ئێران به‌بیانووی جیاوازی بیروبۆچوونی سیاسی، له‌سه‌ركار ده‌ركراون یان ته‌علیق و دوورخراونه‌ته‌وه.