له درێژه‌ی سه‌ركوتی چالاكانی سنفی دا، “محه‌ممه‌دحسێن سپێهری” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی مه‌شهه‌د و برای “فاتمه‌ی سپێهری” به‌ندكراوی سیاسی، له‌سه‌ركاره‌كه‌ی ده‌ركرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، محه‌ممه‌دحسێن سپێهری” كه له ئێستادا له زیندانی مه‌شهه‌د ڕاگیراوه، شه‌وی هه‌ینی حوكمی ده‌ركردن له ئامووزش و په‌روه‌رشی وه‌رگرتووه و ڕۆژی شه‌ممه له ئاست ئه‌و حوكمه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه. جێگای ئاماژه‌یه كه “فاتمه سپێهری” و “محه‌ممه‌دحسێن سپێهری” ٢١ی جۆزه‌ردانی ١٣٩٨ی هه‌تاوی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ١٢ چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی دیكه، نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خامنه‌ییان واژۆ كردبوو.