ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندان له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: له‌م دوایانه‌دا سه‌دان ژنی ئه‌فغانستانی به بیانووی پێبه‌ند نه‌بوون به یاسای شه‌رێعه‌ت له‌سه‌ركار ده‌ركراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی یۆناما له ئه‌فغانستان، له سێ مانگی ڕابردوودا، سه‌دان ژن له‌لایه‌ن حكوومه‌تی تالبانه‌وه بێكار كراون و ملیۆنان كه‌س پێویستیان به یارمه‌تی مرۆیی هه‌یه. له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به كۆسپه‌كانی به‌رده‌م ژنانی ئه‌فغانستانی بۆ كاركردن، خوێندن و ئازادی هاتووچۆ كراوه. به تازه‌یی حكوومه‌تی تالبان بڕیاری داوه كه خزمه‌تگوزاری به‌و ژنانه‌ی پیاویان له‌گه‌ڵدا نییه پێشكه‌ش نه‌كرێت، بڕیاره‌كانی تالیبان بووه‌ته هۆی له‌ناوچوونی ٦٠٠ هه‌لی كار و ئاماری بێكاری و برسیه‌تی له‌و وڵاته به شێوه‌یێكی به‌رچاو زیادی كردووه.