به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان، له‌سدا ٣٥ی دانیشتووانی شاره كوردنشینه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان توانای كڕینی گوشتی سوور و مریشكیان نییه و به ته‌واوی گۆشت له سه‌به‌تی خۆراكی خێزانیاندا وه‌لانراوه.
“جه‌لال مه‌حموودزاده” نوێنه‌ری مهاباد له مه‌جلیسی ڕژیم ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند: ٣٥٪ی خه‌ڵكی كوردستان توانای كڕینی گوشتی سوور و مریشكیان نه‌ماوه. له ئێستادا نرخی هه‌ر كیلۆ گۆشتی سوور ٢٤٥ هه‌زار تمه‌نه كه ٣٠ بۆ ٤٠٪ی به‌كار خواردن نایێت و فڕێی ده‌ده‌ن. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: میوه و سه‌وزه‌ش ده‌مێكه له سه‌به‌تی خۆراكی خێزانه‌كاندا وه‌لانراوه و له حه‌قێقه‌تدا نێوه‌ی خه‌ڵك تووشی كه‌م خۆراكی بوون و ئه‌و بابه‌ته ده‌یان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و بێهداشتی لێ ئه‌كه‌وێته‌وه.