ڕۆژی سیشه‌ممه ١٠ی مانگی گه‌ڵاوێژ، ناوه‌ندی لێكوڵینه‌وه‌ی مه‌جلیس بۆ زیانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند، ١٥٪ی منداڵانی ئیران منداڵانی كارن و ١٠٪یان له خوێندن بێبه‌شن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، مه‌به‌ست له كاری منداڵان، ئه‌و كارانه‌یه كه منداڵان له تواناكان و مافه‌كانیان بێبه‌ش ده‌كات و ئاسته‌نگی بۆ گه‌شه‌كردنی جه‌سته‌یی و ده‌روونیان ساز ده‌كات. له‌و ڕاپۆرته هه‌روه‌ها ئاماژه به نه‌بوونی چاودێری به‌سه‌ر كاری منداڵان كراوه و وتراوه: به‌شێك له‌و منداڵانه به‌هۆی هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌كانیان به شێوازی جۆراوجۆر له كارگه‌كان دا كار ده‌كه‌ن. خراپترین دۆخ له نێو منداڵانی كار دا ئه‌و منداڵانه هه‌یانه كه له ماڵان دا كار ده‌كه‌ن یان به شێوه‌ی نهێنی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌فرۆشن و ده‌ستدرێژیان ده‌كرێته سه‌ر، هه‌روه‌ها ئه‌و منداڵانه‌ی ناچار به كۆڵبه‌ری و سووختبه‌ری ده‌بن به‌هۆی نه‌بوونی ده‌ستڕه‌سی، هیچ چاودێرییه‌ك به‌سه‌ریان دا ناكرێت و زۆرترین قوربانیان لێ ئه‌كه‌وێته‌وه.