کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌ده‌ست چوونی هه‌زاران ماسی له‌ تاڵاوی هوورۆلعه‌زیم

له‌ده‌ست چوونی هه‌زاران ماسی له‌ تاڵاوی هوورۆلعه‌زیم 3

به‌هۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكارامه‌ی ئاوخانه‌كانی ئێران، تاڵاوی هوورۆلعه‌زیمی خووزستان وشك بووه‌ و هه‌زاران ماسی له‌ ناو چووه‌.

چالاكانی ژینگه‌پارێزی خووزستان به‌ بڵاوكردنی وێنه و ویدیۆی ئه‌و كاره‌ساته‌ ڕایانگه‌یاند: به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی ژینگه‌ی خووزستانیان به‌ره‌و وێڕای بردووه‌ و ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌ ئاست ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ بێده‌نگ بێت، له‌ داهاتوویێكی نزیك دا ملیۆنان كه‌س ناچار به‌ كۆچكردن بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ یان وڵاتانی ده‌راوسێ ده‌بن. پێشتر به‌رپرسانی ئوستانی خووزستان هه‌زاران ماسیان بۆ ڕێگری له‌ تێكچوونی هاوسه‌نگی ژینگه‌یی ئه‌و پارێزگایه‌ به‌ردابووه‌ نێو تاڵاوی هوورۆلعه‌زیم، به‌ڵام له‌ دابینكردنی حه‌ق ئاوه‌ی ئه‌و تاڵاو خۆیان بواردووه‌ و بوونه‌ته‌ هۆی قه‌یرانی ژینگه‌یی و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له‌ خووزستان.