ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، “كامیلا هانسن” نوێنه‌ری حیزبی سه‌وزی سوید له پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته، كه‌فاله‌تی سیاسی چوار به‌ندكراوی كوردی به‌ناوه‌كانی “پژمان فاتحی”، “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی”، “موحسین مه‌زڵووم” و “وه‌فا ئازه‌ربار” له‌ئه‌ستۆ گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ماوه‌ی دوو حه‌وتووی ڕابردوودا و پاش له‌سێداره‌دانی دوو كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لانی ئێران و سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له به‌ندكراوانی سیاسی، پاڕله‌مانتارانی وڵاتانی ئۆرووپایی به‌مه‌بستی ڕێگریكردن له ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوانه، كه‌فاله‌تی سیاسی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانیان له‌ئه‌ستۆ گرت و كۆده‌نگییه‌كی به‌هێز دژبه سیسته‌می سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی له سه‌رانسه‌ری جیهان دا پێكهات.