ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی مانگی به‌فرانبار، “ناتالی گولێت” نوێنه‌ری مه‌جلیسی سنای فه‌ڕانسه كه‌فاله‌تی سیاسی و سه‌رپه‌رشتی كچێكی لاوی خه‌ڵكی ئه‌هواز به‌ناوی “هه‌ستی ئۆفۆق” كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، له‌ئه‌ستۆ گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “هه‌ستی ئۆفۆق” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ له‌كاتی دروشم نووسینی شه‌وانه له ناوچه‌ی كیانپارسی ئه‌هواز له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و ئێستا مه‌ترسی ده‌ستدریژی سێكسی و كوشتنی له‌سه‌ره و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ڕۆژی دووشه‌ممه “ناتالی گولێت” نوێنه‌ری مه‌جلیسی سنای فه‌ڕانسه سه‌رپه‌رشتی هه‌ستی وه‌كوو كچی خۆی له‌ئه‌ستۆ گرت و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و كچه لاوه بوو.