ڕۆژی چوارشه‌مممه ٣٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، “كاترینا بینز” وه‌زیری بنه‌ماڵه له ئه‌یاله‌تی “ڕاینله‌ند فاڵز”ی ئاڵمان پشتیوانی و كه‌فاله‌تی سیاسی قوتابیه‌كی كچی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی خه‌ڵكی دێولانی به‌ناوی “ئایدا لوتفی” له‌ئه‌ستۆ گرت و خوازیاری ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامی “ئایدا لوتفی”یان له‌گه‌ڵ سێ قوتابی دیكه به‌ناوه‌كانی “كیژان كه‌ریمی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، “بیتا ئه‌سه‌دی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و “شنۆ ئه‌حمه‌دیان” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ له ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ و له‌به‌رده‌م مه‌دره‌سه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه و له‌و به‌رواره‌وه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.