ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی به‌فرانباری ١٤٠٢، گرووپی تیرۆریستی داعش له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌رپرسیاره‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مه‌راسمی ساڵوه‌گه‌ڕی “قاسم سوله‌یمانی” له كرمان له ئه‌ستۆ گرت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی به‌فرانبار، هاوكات له‌گه‌ڵ چواره‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی كوژرانی “قاسم سوله‌یمانی” له هێرشی په‌هبادی ئه‌مریكا له به‌غدا، دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی به‌شدار له‌و مه‌راسمه‌دا ڕوویدا و به‌وهۆیه‌وه ٨٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له ١٠٠ كه‌سیش بریندار بوون. ڕۆژی پێنجشه‌ممه گرووپی تیرۆریستی داعش له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرت و ڕایگه‌یاند كه دوو خۆكوژی ئینتحاری ته‌قینه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه.