کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران

ڕاگەیاندنی سوپاس و پێ زانین

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە بۆنەی گیانبەختکردنیهاوڕێ فەرهاد شەعبانی ئەندامی کومیتەی ناوەندیکۆمەڵە، ژومارەیەکی زۆر لەحیزب و لایەنە سیاسییەکانیکوردستانی ئێران، رێکخراوە مەدەنیەکان، کەسایەتیەسیاسییەکان و خەڵکی تێکۆشەر لە ناوەوە و لە دەرەوەیوڵاتپەیامی هاوخەمیان بۆ ڕێوڕەسمی یادی هاوڕێفەرهاد شەعبانی کە ڕۆژی سێشەممە لە مەقەڕی ناوەندیکۆمەڵە بەڕێوە چوو، ناردووە.

زۆر سوپاسی هەموویان دەکەین و داوای لێبوردن دەکەینئەگەر لە ڕاگەیاندنی ناوەکانیان لە ڕێوڕەسمەکە کەم وکوڕیەک هەبوو.

دەستەی بەڕێوەبەری ڕێوڕەسمی یادی هاوڕێ فەرهادشەعبانی

ناویی ئەو بەڕێزانە بریتییە لە:

یەکێیەتی کۆمۆنیستەکان لە عێراقکومیتەی ناوەندی

بەداخ و پەژارەی زۆرەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی یەکێکلە هەڵسوڕاوانی بەرجەستەی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی وکۆمۆنیستی، هاوڕێ فەرهاد شەعبانی، ئەندامی کومیتەیناوەندی کۆمەڵەمان پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناکەوە ئەوپەڕیدڵتەنگی و ماتەمی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین و خۆمان بەهاوپرسە و هاوبەشی خەمتان دەزانین و لە کۆمەڵە وحیزبی کۆمونیستی ئێران و هاوسەر و مناڵەکانی وهاوڕێیان و هاوسەنگەرانی سەرەخۆشی دەکەین وبەئۆمێدەوە چاوەڕوانی ئەوەمان هەیە بۆشاییەک کە هاوڕێیگیانبەختکردوو درووستی کردووە، بەزوویی پڕبێتەوە.

هاوڕێ فەرهاد شەعبانی تێکۆشەرێکی ماندوونەناسیڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم بوو، ئەو نەک هەر لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڵکوو لە باشووری کوردستانیشناوێکی ناسراو و هەڵسوڕاوێکی چالاک و خۆشەویست وجێگەی متمانەی کۆمونیست و سوسیالیستەکان بوو. بەوبۆنەیەوە  ئێمە هەموومان بۆی خەمبار و تاسەبارین، بەڵامئەگەر مەرگی ئەو ئازاربەخشە بۆمان، ئەوا لە هەمانکاتدا لەمێژووی خەباتی سیاسی و ڕێکخراوەیی و پێشمەرگایەتیخۆیدا خەرمانێک لە ئەزموون و خۆڕاگری و دڵسۆزی ووەفاداری و جەسووری و بوێری لە دوای خۆی بۆجێهێشتووین، کە لە داهاتوودا دەبێتە سەرمەشقی خەبات وبەرەنگاری هەزاران کەس بەدژی ستەمکاری وچەوساندنەوە.

هاوڕێ فەرهاد شەعبانی قاڵبووی خەبات و تێکۆشانیڕێکخراوێکی سۆسیالیستی وەک کۆمەڵەیە کە لە پێناوئامانجەکانیدا و بۆ نەهێشتنی ستەمکاری، هەزارانتێکۆشەر ، خەباتکار گیانی خۆیان یا خود تەمەنی لاوێتیخۆیان بەخشیوە و هاوڕێ فەرهاد یەکێک ڵە نموونەبەرزەکانی ئەم ڕێبازەیە و بۆ هەمیشە بە زیندوویی لەبیرەوەری ئێمە و لەویژدانی مێژوودا دەمێنێتەوە.

٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

مەکتەبی پەیوندییەکان

بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکان

بەهۆی کۆچی دوایی فەرهاد شەعبانی ئەندامی کومیتەیناوەندی کۆمەڵە، بەناوی خۆمان و سەرجەم هەڤاڵانیبۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکانەوە، پرسە و ماتەمینیخۆمان دەگەیەنینە بەڕێزتان و کەس و کار و هاوڕێ ودۆستانی کۆچکردوو. سەبووری و دڵنەوایی و ئارام گرتن بۆهەمووان دەخوازین. هیوادارین ئەم کۆسته دواین خەم وپەژارەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەی و هاوڕێیانی بێت.

٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭

حزبی شیوعی کوردستانعێراق

مەکتەبی سیاسی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێیسەرکردە فەرهاد شەعبانی، دڵتەنگ و خەمباری کردین.

بەناویی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستانەوەپرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین وهاوخەمی ئێوەی تێکۆشەر و خانەوادە و هاوڕێیانیپێشمەرگەی چاونەترس و بوێری کۆمەڵە(هاوڕێ فەرهاد)ینو بە چاویی ڕێز و وەفاوە لە خەباتی پێشمەرگایەتی وئیعلامی و جەماوەری هاوڕێ فەرهاد دەڕوانین و جێگایتەقدیر و ڕێزی شیوعیەکانی کوردستانە و لەم بۆنەخەمناکەدا دووپاتی دۆستایەتی و هاوخەباتی چینایەتیبەردەوام دەکەینەوە لەگەڵ  (کۆمەڵە) و هەموو هێز ولایەنێکی چەپ و پێشکەوتوخواز.

دووبارە هاوخەمی کۆچی دوایی هاوڕێ فەرهاد شەعبانین.

٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭

ئەنجومەنی پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتسلێمانی

بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە٣٠جۆزەردانی ١٤٠٠ هاوڕێ فەرهاد شەعبانی بۆ دواجارماڵاوایی لە هاوڕێ و هاوسەنگەرانی کرد.

هاوڕێ فەرهاد شەعبانی سیمایەکی ناسراو وداکۆکیکارێکی ڕاستەقینەی بەشمەینەتەکان وخەباتکارێکی بە ئەمەگی گۆڕەپانی یەکسانی بوو. بەدەست پێکردنی شۆڕشی گەلانی ئێران و پەلاماردانی بێبەزەییانەی حکوومەتی دژە ئینسانی ئێران بۆ سەرکوردستان، هاوڕێ فەرهاد بەرگری لە خاکی نیشتمان وچینی هەژار و بەشمەینەتی، بە ئەرکی خۆی رانی، هەربۆیە چوار دەیە خەباتی نەپسانەوەی هاوڕێ فەرهاددارخەری ئەو ڕاستیەیە کە لەسەر ڕێبازەکەی رژد و شێلگیربووە و لەگەڵ ئەوەیکە ئەندامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەیکوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بووە هاوکاتئەندامی کۆڵبەر نیوز و خەمخۆری کۆڵبەرانی بەشمەینەتیشبووە.

بەم بۆنەوە ئەنجومەنی پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتسلێمانی، وێرای بەداخبوونمان سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەیبنەماڵە و سەرجەم هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەکەین.

٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭

یەکێتی نیشتمانی کوردستان

مەڵبەندی یەکی کوردستان

بەشی پەیوەندییەکان

بەناویی پەیوەندییەکانی مەڵبەندی سلێمانی یەکێتینیشتمانی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی هاوڕێ فەرهادشەعبانی، پرسە و سەرە خۆشی و هاوخەمی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین، هیوادارین خەبات لە ڕێبازە پیرۆزەکەیدابەردەوام بێت تا گەیشتن بە هەموو ئامانجەکانتان.

ڕۆحی شاد و یادی بەخێر

٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای پێوەندییە گشتییەکان

وێڕای سڵاو ڕێز

بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی هاوڕێ فەرهادشەعبانی، تێکۆشەری ماندوونەناسی گەلەکەمان و ئەندامیکومیتەی ناوەندی کۆمەڵەمان پێ گەیشت.

بە ئەو بۆنەوە بە ناویی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانیئێرانەوە، هاودەردی و سەرەخۆشی خۆمان لە ڕێبەرییکۆمەڵە و بنەماڵەی هاوڕێ فەرهاد شەعبانی وهاوسەنگەرانی پێشکەش دەکەین و هیوادارین خەبات وتێکۆشانی ڕۆڵە خەباتگێڕەکانی گەلەکەمان وهاوسەنگەرانی کاک فەرهاد شەعبانی، وەدیهێنەری ئاوات وئامانجەکانی بێ. ڕۆحی شاد بێ

٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭

بەڕێز: عەلی محەممەد ئەمین

نووسەر و ڕۆژنامەنووس

به بۆنەی کۆچی دووایی هاوڕێی جەسوور و تێکۆشەریدێرینی ماندوونەناس (فەرهاد شەعبانی)یەوە، هاوخەمیخۆم ئاڕاستەی خانەوادەی بەڕێزیان و تەواویی ئەندامان ودۆست و لایەنگرانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندەکەم. هاوڕێ فەرهاد شەعبانی بە تەنها ڕابەر وسەرکردەیەکی ئێوە نەبوو، ئەو زیاتر لە چل ساڵی جوانیتەمەنی بەخشییە ڕیزێکی بەرێن و فراوان لە کرێکاران وزەحمەتکێشان و خەباتگێڕانی ڕێگای ئازادی و یەکسانی لەناوچەکەدا. هاوڕێ فەرهاد ئەگەر چی بە جەستە لە نێوماندانەماوە ، بەڵام ڕێبازی ڕۆشن و یاد و یادەوەریەکانی ئیلهامبەخشی ڕێگای خەباتمانن، لە پێناو بەدیهێنانیکۆمەڵگایەکی دوور لە ستەم و هەموو جۆرەچەوساندنەوەیەک.

٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭

بەڕێز: نەوزاد بابان لە ڕکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لەعێراق

بە بۆنەی کۆچی دوایی هاوڕێ فەرهاد شەعبانیەوە، پرسە وسەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی هاوڕێیانی حزبی لە کۆمەڵو حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دەکەین.

هاوڕێ فەرهاد زیاتر لە چل ساڵ لە ڕیزەکانی کۆمەڵە وحیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا، لە خەبات و تێکۆشانێکیبەردەوامدا بووە، دژ بە یەکێک لە ڕژیمە بورژواکۆنەپەرستەکانی ناوچەکە، لە پێناو ماف و ئازادیەکانیکرێکاران و زەحمەتکێشاندا. ئەو هەر لە سەرەتای شۆڕشیئێرانەوە لە بەرامبەر هێرشەکانی دژە شۆڕشی جمهوریئیسلامیدا بۆ سەر کوردستان وەستاوەتەوە و درێژەشیبەم خەباتەی داوە.

لە شاری سلێمانیش، هەمیشە لە بۆنەکانی وەک یەکی ئایارو هەشتی مارسدا، شانبەشانی هەڵسووڕاوانی کرێکاری وئازادیخوازان لە مەڕاسیمەکاندا ئامادەگی هەبووە و ڕۆڵیخۆی گێڕاوە.

لە ناخی دڵەوە خۆمان بە بەشداری خەم و پەژارەیهاوڕێیان و خانەوادەکەی و ئاشنایانی دەزانین. یادیهاوڕێ فەرهاد بەرز و بەڕێزە