به‌شی دووهه‌م
هێرشی ٢٨ گه‌لاوێژی ساڵی ٥٨ له كاتێكدا ڕوویدا كه ڕژیم تا ڕاده‌یه‌ك توانیبووی له شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئێران، بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری، ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی بێكار، خه‌ڵكی ناڕازیی خووزستان و توركهمهن سه‌حرا سه‌ركوت بكات. كۆماری ئیسلامی لای وابوو كه هه‌ر به‌م شێوه‌یه توانای سه‌ركوتی خه‌ڵكی كوردستانیشی به‌ده‌ست هێناوه، هه‌ر بۆیه له دوو میحوه‌ری ورمێ و كامیاران په‌لاماری دایه سه‌ر كوردستان. ئه‌و كات كۆمه‌ڵه به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌یه‌ك له ژێر ناوی “گه‌لی كورد له به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه”، خه‌ڵكی كوردستانی بۆ موقاومهتێكی هه‌مه‌لایه‌نه له دژی ڕژیمی ئیسلامی ده‌عوه‌ت كرد. له وڵام به‌م بانگهێشتنهدا خه‌بات و خۆڕاگرییه‌كی كه‌م وێنه له كوردستان كه‌وته ڕێ. ئه‌و كات ڕژیم توانیی به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هێزی ئاسمانی و تۆپخانه، كوردستان بگرێته‌وه به‌ڵام، زۆری نه‌خایاند كه وه‌ك ڕژیمێكی داگیركه‌ر و بێگانه، كه‌وته به‌ر هێرشی به‌ربڵاوی هێزی پێشمه‌رگه و هاوكات خۆپیشاندانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له دژی ڕژیمی ئیسلامی له شاره‌كان ده‌ستیپێكرد و دوای تێپه‌ڕینی ٣ مانگ، هاوسه‌نگیی هێز به قازانجی خه‌ڵك گۆڕا و ڕژیم به ناچار پاشه‌كشه‌ی كرد و مه‌جبوور به ئاگربه‌ست بوو و هاتنه سه‌ر مێزی وتووێژی قه‌بووڵ كرد.
ئه‌گه‌رچی فه‌زای شه‌ڕ، شه‌وق و شادیی سیاسیی خه‌ڵكی كوردستانی كرد به خه‌می گیان له ده‌ست دانی ڕۆڵه‌كانیان و كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌كانی وه‌ك ئێعدامی منداڵان له پاوه و كوشتنی خه‌باتكارانی پادگانی مه‌ریوان و تیربارانی شۆڕشگێڕانێك له فڕۆكه‌خانه‌ی سنه‌ی لێكهوتهوه، به‌ڵام له گڕ و تینی خه‌باتی خه‌ڵك و هه‌وڵ بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانیان و پاشه‌كشه پێكردن به دوژمنی داگیركه‌ر، كه‌م نه‌بووه‌وه. خه‌ڵكی خه‌باتكاری كوردستان به‌و په‌ڕی خۆڕاگری و سه‌ربه‌رزییه‌وه له سه‌نگه‌ری ئازادی و ئینقلاب دا دیفاعیان كرد. ئه‌گه‌رچی هێرشی ڕژیم خه‌ساری گیانی و مادیی زۆری به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا سه‌پاند، به‌ڵام هێیچكات ته‌سلیم نه‌بوون. خه‌ڵكی كوردستان، به دوژمنیان سه‌لماند كه به هه‌موو ئیمكاناتێكی نیزامی و هێزی سه‌ربازی، ناتوانن به‌ر له خه‌باتی جه‌ماوه‌رێك بگرێت كه وشیارانه بۆ وه‌دی هاتنی مافه ڕه‌واكانیان ڕاپه‌ڕیون.
گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕێكخراوه سیاسییه‌كان بۆ شاره‌كان و پێشوازیی شكۆداری خه‌ڵك و په‌ره‌سه‌ندنی چالاكیی سیاسی و پێكهاتنی شورا و ڕێكخراوه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارێتیی خه‌ڵك به‌سه‌ر چاره‌نووسیی خۆی، شكستی به هێرشی كۆنه‌په‌رستانه‌ی ٢٨ی گه‌لاوێژی ساڵی ٥٨ی ڕژیم هێنا و بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستانی برده قۆناخێكی دیكه‌وه. خه‌ڵك به تایبه‌ت لاوان، نوێترین شێوه‌كانی ڕێكخستنی كۆمه‌ڵگایان به‌كار هێنا و به شێوه‌یه‌كی سالم و دیمۆكراتێك كۆمه‌ڵگایان ئیداره ده‌كرد. ئه‌منییه‌تی گه‌ڕه‌كه‌كان به یارمه‌تیی خه‌ڵك دابین ده‌كرا و مه‌دره‌سه و ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان و ئیدارهكانیان وه‌ڕێ خسته‌وه و كێشه و گرفتی خهڵكییان چاره‌سه‌ر ده‌كرد و ئه‌خلاق و هه‌ڵسووكه‌وتی ئینسانی په‌ره‌ی پێده‌درا.
له‌گه‌ڵ ڕاوه‌ستانی شه‌ڕ و ئاگر به‌ست له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی، باسی وتووێژ له‌گه‌ڵ دوژمن هاته ئاراوه. دوای چه‌ندین جار دانیشتن و چاوپێكه‌وتن له نێوان “ماموه‌ستا شێخ عێزه‌دین حسێنی، ڕێبه‌ڕیی كۆمه‌ڵه، حیزبی دیمۆكرات و سازمانی چریكه فه‌داییه‌كانی خه‌لق“، “هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تیی گه‌لی كورد” پێكهات و شێخ عێزه‌دین وه‌ك سه‌رۆك و جیزبی دیمۆكراتیش وه‌ك وته‌بێژی ئه‌م هه‌یئه‌ته دیاری كرا. “هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تیی گه‌لی كورد” له متینگێكی شكۆداردا له شاری مه‌هاباد، به خه‌ك ناساندرا و كار و چالاكیی ئه‌م هه‌یئه‌ته ده‌ستی پێكرد. زۆری نه‌خایاند كه هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی بوو به دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری كوردستان. ئه‌م دامه‌زراوه‌یه به‌رده‌وام له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كانی خۆیدا، ڕۆژانه خه‌ڵكی كوردستانی له پرۆسه‌ی كاره‌كانی ئاگادار ده‌كرده‌وه. له‌ماوه‌ی كه‌متر له ٦ مانگدا كه كۆماری ئیسلامی خه‌ریكی ئاماده‌كاریی و خۆڕێكخستن بۆ هێرشێكی دیكه بوو، كۆمه‌ڵه سه‌ره‌ڕای به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ر ڕێگای، هه‌وڵی ده‌دا بیر و ڕای گشتیی له كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ په‌لامارێكی دیكه‌ی ڕژیم، ئاماده بكات. له‌و ده‌وره‌یه‌دا كۆماری ئیسلامی هیچكات به جیدی له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان وتووێژی نه‌كرد و به مانۆڕی فریوكارانه، له هه‌وڵی وه‌رگرتنی ده‌ره‌فتی زیاتر و خۆڕێكخستن دابوو. ته‌نیا دانیشتنی ڕه‌سمیی ئه‌م هه‌یئه‌ته له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی له شاری مه‌هاباد بوو كه ٤٥ خوله‌كی زیاتر نه‌خایاند. كاتێك كه سه‌رانی ڕژیم هه‌ستییان به‌وه كرد كه بۆ هێرشێكی دووباره ئاماده‌ن، خۆمه‌ینی كه ٦ مانگ پێشتری په‌یامی ئاشتی ده‌نارد، ئه‌مجاره ڕایگه‌یاند كه “ئه‌وه‌ڵ موحاسره، دوایی موزاكره”. به‌م شێوه‌یه له مانگی گوڵانی ساڵی ١٣٥٩، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هێزه‌كانی له چه‌ند لاوه له سنووره‌كانی كوردستان نزیك كرده‌وه و هێرشه‌كه‌ی له شاری كامیارانه‌وه ده‌ستپێكرد و خۆی له ده‌روازه‌كانی شاری سنه نزیك كرده‌وه. هه‌زاران كه‌س له شاری سنه، له ده‌روازه‌ی شاری، دیوارێكی ئینسانییان به‌رامبه‌ر به ستوونی دوژمن پێك هێنا و ناچاریان كرد، دوای چه‌ند زه‌ربه‌ی قورس كه خواردی شار ده‌ور لێبداته‌وه و خۆی بگه‌یه‌نێته پادگان و ئه‌و جار له پادگانهوه به هه‌زاران گولله‌ی خومپاره‌ی به سه‌ر شاردا باراند، به‌م جۆره له شاری سنه موقاومهتێكی حیماسیی ٢٤ ڕۆژه له به‌رامبه‌ر ڕژیمی ئیسلامی دا هاته ئاراوه و ئه‌م خۆڕاگرییه له شار و دێهاته‌كانی دیكه‌ی كوردستان سه‌نگه‌ر به سه‌نگه‌ر دووپات بووه‌وه. ڕژیم هیچكات نه‌یتووانی هیچ سه‌نگه‌رێك به بێ موقاومهتێكی قاره‌مانانه فه‌تح بكات. ئه‌گه‌رچی ڕژیم دواجار توانیی هێژمۆنیی نیزامیی له كوردستان به‌ده‌ست بێنێت به‌ڵام هه‌رگیز و هه‌تا به ئه‌مڕۆش نه‌یتوانی، خه‌ڵك به ته‌سلیم بكێشێ. خه‌ڵكی كوردستان تا به ئه‌مڕۆش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌نگه‌ره‌كانی موقاومه‌تیان پاراستووه و كوردستانی شۆڕشگێر هه‌روا چه‌قڵی چاوی ڕژیمی ئیسلامیی ئێرانه.