کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

لاپه‌ڕه‌یه‌كی مێژوویی له‌ خۆڕاگریی عادڵانه‌ و سه‌ربه‌رزانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌شی سێهه‌م و كۆتایی

كاتێك هاوسهنگیی هێز بهزهرهری هێزی پێشمهرگهگۆڕا، كۆماری ئیسلامی توانیی بهتهواوی دهستبهسهر كوردستان داگرێت. بهڵام ڕژیم ههرگیز نهیتوانی شكست بهئیرادهی جهماوهری خهڵك بێنێت و دهستكهوتهكۆمهڵایهتییهكانی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕانهی كوردستان بسڕێتهوه‌. ڕاستییهكهی دیكهئهوهیهكه، خۆڕاگری و خهبات لهبهرامبهر ڕژیمی ئیسلامیدا بهربڵاو و سهرتاسهری بوو، بهڵام لهبووار سیاسی و كۆمهڵایهتی، هاوسهنگیی هێز لهكۆمهڵگای كوردستان بۆ بهرهوپێشچوونی ستراتێژیی كۆمهڵهلهبزووتنهوهی كوردستان، لهههموو شوێنێك یهكسان نهبوو. سهرهڕای جیاوازییهكان و كهم بوونی دهرفهت، جهماوهری خهڵك لهبهشێك لهكوردستان بۆ یهكهم جار دهسهڵاتی شورایی یان تهجروبهكرد و ئازادیی بێ شهرت و مهرجییان تهمرین كرد، پاشماوهكانی سیستهمی فێئۆدالی یان سڕێوهو زهوی بوو بههی ئهو كهسهی كهواكاری لهسهر دهكات. لهو دهورهیهدا ژنان لهئاستێكی بهرین دا هاتنهمهیدانی ئیدارهكردن و چالاكی كۆمهڵایهتیی، پایهی فێركردن و بارهێنانێكی پێشكهوتوو داڕێژرا. بۆ یهكهم جار بوو كهستهم و ههڵاواردنی نهتهوایهتیی، قورسایی لهسهر ههست و بیری خهڵك نهدهكرد. ئهوانهئهو دهستكهوتهبهنرخانه‌‌ بوون كهخهڵكی كوردستان لهبهرامبهر پهلاماری ڕژیمی ئیسلامیدا، دیفاعیان لێدهكرد.

سهرهڕای ههموو ئهمانه، لهو دهورهیهدا كهم و كوڕییهكانیش كهم نهبوون، گرینگترینیان كهمبوونی ئهزموون ودهرفهت بوو بۆ پهرهپێدانی ئهم دهستكهوتانه‌. بۆ جهماوهرێك كهدهیان ساڵ لهژێر دهسهڵاتی ستهم و سهركوتی ڕژیمی پاشایهتی دابوون، بۆ قهرهبوو كردنهوهی كهم وكوڕییهكان، پێویستییان بهكات بوو. هێرشی كۆماری ئیسلامی و فهزای جهنگیی زاڵ بهسهركوردستان، بهناچار خهباتی چهكداریی بۆ پاراستنی دهستكهوتهكان، كردبووه گرینگترین چالاكی.  ناوچهئازادكراوهكان ناسهقامگیر بوون و ببوونه‌‌ مهیدانی شهڕ. لهوهها بارودۆخێكدا دهرفهتی پێویست بۆ پهرهپێدان و قووڵ كردنهوهی دهستكهوتهكان نهبوو.

مێژووی پر لهههوراز و نشیو و پڕ لهقارهمانێتی و موقاومهتی خهڵكی كوردستان،  ئهزموون و دهرسی بهنرخی بۆ دهاتووی ئهم كۆمهڵگایهتێدایه‌. بهپێی ئهم ئهزموون و دهرسانهیهبهردهوام جهختمان كردووهتهوهكه‌ “تێكشكاندنی هێز و دامهزراوهكانی حكوومهتی ناوهندی و پاشهكشهپێكردنییان، كۆتایی كار نییه‌. سهركهوتن لهم دهورهیهدا، تهنیا بهپێكهێنانی ئۆرگانهكانی هێزی جهماوهر لهشار و دێهاتهكان و دامهزراندنی سیستهمی دهسهڵاتی شورایی  لهكوردستان، دهستهبهر دهبێت“. كهوابوو، لهئهوهڵین ساتهكانی گۆڕانی هاوسهنگیی هێز بهقازانجی خهڵك، پێویستهپایهكانی دهسهڵاتی شوڕایی لهكۆمهڵگادا دامهزرێت. لهم پێوهندهدا، ئهزموونی پێكهاتنی شوراكان لهشارهكانی كوردستان لهدوای ڕووخانی ڕژیمی پاشایهتی و ئهزموون گهلێكی وهك پێكهاتنیبنكه‌”كان لهشاری سنه، زۆر بهنرخن و دهبێ دهرسییان لێوهربگیرێت.  لهگهڵ پاشهكشهپێكردن بهڕژیم، پێویستهبۆشایی دهسهڵات پڕ كرێتهوه. پێویسته بۆ بهگژاچوونهوهی خێرای ههژاری و فهلاكهتی ئابووری، پێشتر پلانی تۆكمهداڕێژرابێ. پێویستهبیر لهڕێگری كردن لهدوو بهرهكایهتیی نهتهوهیی و ئایینی كرابێتهوه‌. پێویستهبهو پهڕی دڵسۆزی و پهرپرسانهستهمی نهتهوایهتی چارهسهر بكرێت و ههوڵ بدرێت ئاسهوارهكانی له سهرجهستهی كۆمهڵگا نهمێنێت. دهبێ بهپێی ستڕاتێژییهكی عهمهلی، خهڵك دڵنیا بێتهوهكهكۆمهڵگای كوردستان نابێتهمهیدانی ڕووبهڕوو بوونهوهی هێزهچهكدارهكان. لهڕاستیدا هێزی چهكدار كهبۆ پاراستنی دهستكهوتهكانی خهڵكی ڕاپهڕیو پێكدێن، دهبێ سهر بههیچ حیزبێك نهبن و لهژێر فهرمان و كۆنتڕۆڵی شوڕاكان دابێت. تهنیا بهپێڕهو كردنی ئهم ستڕاتێژییهیهكهكۆمهڵگا دهتوانێ لهڕهههندهسهختهكان تێپهڕێت و ڕادیكالیسم لهو بووارانهدایهكهمانا پهیدا دهكات.

بهڵام ئاشكرایهكهئهم ستراتێژه‌‌ بهئاسانی و بهبێ لابردنی بهربهستهكانی ناو ڕێگا، نایهتهدی. بهرهوپێشچوونی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕانهی كوردستان و وهدی هاتنی دهسهڵاتی شوراییی، تهنیا بهڕوونكردنهوهی ئامانجهكان و داڕشتنی بهرنامهی سۆسیالیستی بۆ ئاڵووگۆڕیواقعیی ژیانی كۆمهڵایهتیی جهماوهری خهڵكی كوردستان و هاتنهدهرهوهی جهماوهری خهڵك لهژێر كاریگهریی ستراتێژ و ئاسۆی ناسیۆنالیستی، دهستهبهر دهبێت.

كۆماری ئیسلامی بهتانگ و تۆپ و هێزی سهركوت توانیی شار و گوندهكانی كۆردستان داگیر بكات، بهڵام ههرگیز نهیتوانی ئیرادهی جهماوهرێك تێكبشكێنێ كهههتا بهئهمڕۆش دهسهڵاتی ئهم ڕژیمهیان بهڕهسمییهت نهناسیوه‌. لهخۆڕا نییهكهدوای تێپهڕینی ٤٠ ساڵ بهسهر فهرمانی جههادی خومهینی لهدژی خهڵكی كوردستان، ڕژیمی ئیسلامی لهكوردستان باس لهسهقامگیریی ئهمنییهت دهكات. ڕژیم خۆی باش دهزانێت كهخهڵكی كوردستان، كۆماری ئیسلامی بههێزێكی بێگانهو سهركوتگهر و داگیركهر دهناسن.

ڕۆژی ٢٨ی گهلاوێژ، ڕۆژی بهرز ڕاگرتنی یادی ئهو ئازیزانهیهگهلهڕێگای ئازادی و دیفاع لهكهرامهتی ئینسانیدا گیانیان بهخت كرد. ڕۆژی وهبیرهێنانهوهی فیداركاری و دیفاعی بوێرانهی خهباتكارانی شار و دێی كوردستانهو ڕۆژی بهرز ڕاگرتنی یادی ئهو كۆمۆنیستانهیهكهلهگۆشهو كهنارهكانی ئێرانهوهبۆ دیفاع لهجهماوهری خهڵك لهبهرامبهر ڕژیمی ئیسلامیدا، هاتنهكوردستان و گیانیان بهخت كرد. بهرز و بهڕێز بێت یادی ئهو ڕۆژهو ههموو ئهو خهباتكارانهی كهتا بهئهمڕۆ لهسهنگهری ئازادی و بهرابهریی ئینسان تێكۆشاون.

بابەتی پەیوەندیدار

سەندیکای کرێکارانی شیرکەت واحد و ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی

-

چاوەڕوانییەکان لە بزووتنەوەی دانشجوویی لە ساڵی نوێی خوێندندا

-

پەیامی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە بۆنەی دەستپێکی ساڵی خوێندنی ١٤٠٢ – ١٤٠٣

-

ڕۆژی جیهانی ئاشتی لە جیهانێکی پڕ لە گێژاودا

-

“حکوومەتی منداڵکوژمان ناوێت، ناوێت!”

-

سیمای پەروەردە و بارهێنان لە ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامیدا

-