له كۆتایی ڕه‌شه‌ممه نزیك ده‌بینه‌وه و باسی لانیكهمی حه‌قده‌ستی ساڵی ١٤٠١ داغه. به‌ناو چالاكانێك كه له شۆراكانی ئیسلامیی كار، خانه‌ی كاریگه‌ر و هاوشێوه‌كانیدا جێگربوون هه‌روه‌ك ساڵانی ڕابردوو به‌ستێنه‌كان بۆ داسه‌پاندنی لانیكهمی حه‌قده‌ستی چه‌ند قات ژێر هێڵی هه‌ژاری له‌ناو كرێكاراندا ئاماده ده‌كه‌ن.
هێندێك له چالاكانی ئه‌م به‌ره‌یه باس له لانیكهمی حه‌قده‌ستی مانگانه‌ی ٦ و هێندێك جار ٩ ملیۆن تمه‌ن ده‌كه‌ن. هێندێكیشیان بۆ خاوهنكاران دڵ ده‌سووتێنن و ئه‌وان له دانی حه‌قده‌ستی له‌سه‌رێ، بێ‌توانا نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌وان وه‌بیر كرێكارانی دێننه‌وه كه چاوه‌ڕوانیی زیادییان نه‌بێت و ئه‌گینا خاوهنكاران ناچار به ده‌ركردنی هێزی كار ده‌بن و یان ته‌نانه‌ت ناوه‌نده‌كانی كار ده‌خه‌وێنن. هێندێك ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر نه‌توانن لانیكهمی حه‌قده‌ستی گونجاو به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و خاوهنكاراندابسهپێنن، ده‌كرێت بردسنهسهرهوهی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك حه‌قی ئه‌ولاد، مه‌سكه‌ن، ناچاركردنی خاوه‌نكار به قه‌بووڵی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان و خزمه‌تگوازیی هاوشێوه به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنن.
له گشت ده‌لیله عامیانهكانی سه‌ره‌وه‌دا جۆرێك فریوكاریی تێدا شاراوه‌یه.یه‌كه‌م كرێكاران و ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆكانی ئێستا نه‌ك لانیكهمی حه‌قده‌ستی مانگانه‌ی ٩ ملیۆن تمه‌ن، به‌ڵكوو لانیكه‌م حه‌قده‌ستی مانگانه‌ی ١٦ ملیۆن تمه‌نیان داوا كردووه تا به‌پێی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌وه‌رۆم له ساڵی داهاتوودا زیاد بكرێت.
ئایا وه‌ها حه‌قده‌ستێك ده‌بێته هۆی بێكاریی زیاتر و داخرانی ناوه‌نده‌كانی كار؟ ته‌نیا لایه‌نگرانی نێئۆلیبرالیسم وه‌ها ده‌لیلێكی فریوكارانه دیننه گۆڕێ. ئایا ئه‌مجۆره ئیدیعایانه ده‌توانێت درووست بێت؟ بێگومان نه‌خێر، ئه‌گه‌ر به‌مجۆره بوایه، ده‌بوو له وڵاتانی پێشكه‌وتووی سه‌رمایه‌داری شایه‌دی باروودۆخێكی خراپتر له ئێستای ئێران بوایه‌ین. له‌دوای شه‌ڕی جیهانیی دووهه‌م، كرێكارانی ڕێكخراو به ئاستی چاوه‌ڕوانیی له‌سه‌رێ، حه‌قده‌ستی به‌نیسبه‌ت گونجاویان به‌سه‌ر خاوهنكاراندا سه‌پاند و له هه‌مان حاڵیش‌دا سه‌رمایه له‌وپه‌ڕی ڕاندمان و به‌رهه‌مهێنان و قازانجدانهوه دابوو.
ئه‌گه‌ر حه‌قده‌ستی گونجاو ده‌بێته هۆی لاوازبوونی بواری ئابووری، كه‌وابوو حه‌قده‌ستی مه‌مره و مه‌ژی له وڵاتانی وه‌ك ئێران سه‌ره‌ڕای هه‌ر گه‌مارۆیه‌ك و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له به‌ناو ئابووریی موقاومه‌تی ده‌بوو ڕه‌ونه‌قی به‌دوای خۆیدا هێنابوایه. له باروودۆخێكدا كه له ئێران كه‌مترین حه‌قده‌ست ده‌درێته كرێكاران، ١٢ هه‌زار كارخانه له‌لایه‌ن خاوه‌نانی سه‌رمایه‌وه له به‌شی خسووسی، ده‌وڵه‌تی و خسوولهتیدا داخراون.
باسكردن له بێتوانایی خاوهنكاران له دانی لانیكهمی حه‌قده‌ستی هاوته‌راز له‌گه‌ڵ سه‌به‌دی بژێو و ته‌وه‌رۆم، له دهلیلتاشینهكانی سه‌روه‌ش گاڵتهجاڕانهتره. سه‌رمایه‌دارانی ئێران، كه له ئاستی دنیادا خراپترینن، پاش هاتنه‌سه‌ر كاری ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌شكه‌نجه‌خانه و قهسابخانهكانیدا، كه‌مترین حه‌قده‌ستیان به كرێكاران دا و خوێنیان له شیشه كردن. ئه‌وان له‌ڕێگه‌ی حه‌قده‌ستی نه‌دراوی كرێكاران، قاچاخی كاڵا، تاڵانكردنی سه‌روه‌ت و سامانی گشتی، نه‌دانی ماڵیات وكهڵك وه‌رگرتنله ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و ڕانتخوری، وه‌ها سهروهتكێیان وهسهریهكناوه كه ئێرانیان له بواری ئاستی داهاته‌وه كردووه‌ته یه‌كێك له نابهرابهرترین وڵاته‌كان. پێویسته ئه‌م سه‌رمایه‌داره تهماعكارانه ناچار بكرێن كه سه‌همی عادڵانه‌ی كرێكاران له به‌رهه‌مهێنانی سه‌روه‌تی كۆمه‌ڵگا بده‌ن.
به‌ڵام بۆچوونێكی دیكه كه پێویسته بدرێته به‌ر لێكۆڵینه‌وه ئه‌و ئیدیعایه‌یه كه گۆیا خزمهتگوازییهكان ده‌توانن وه‌ك به‌شێك له حه‌قده‌ست به‌حیساب بێن و ئه‌گه‌ر كرێكاران له شۆرای باڵای كار و به سێ لایه‌نه‌گه‌رایی نه‌توانن خاوهنكاران ڕازی به لانیكهمی حه‌قده‌ستی دڵخوازیان بكه‌ن، ده‌توانن به بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی پاره‌ی سه‌رچاوه‌گرتوو له خزمه‌تگوزارییه‌كان به داهاتی خۆیان و توانای كڕینی بنه‌ماڵه‌كانیان زیاد بكه‌ن. له وڵام به خاوه‌نانی وه‌ها بۆچوونێكی عامیانه پێویسته بوترێت كه خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌شێكن له حه‌قده‌ستی نه‌دراوی كرێكاران كه له‌لایه‌ن خاوه‌نانی سه‌رمایه و ده‌وڵه‌ته‌وه ڕاده‌گیرێن تا له‌م ڕێگه‌وه به‌نیسبه‌تی خه‌باتی كرێكاران و هاوسه‌نگیی هێز كایه بكه‌ن. هه‌ڵبه‌ت له‌م باردووۆخهدا پێویسته بۆ زیادكردنی حه‌قده‌سته‌كان له ڕێگه‌ی خزمهتگوازییهكانهوه خه‌بات بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه لانیكهمی حه‌قده‌ست نین. لانیكهمی حه‌قده‌ست ئه‌و ئاسته‌یه كه سه‌ره‌ڕای هه‌ر كه‌موكۆڕییه‌ك له شۆرای باڵای كاردا په‌سه‌ند ده‌كرێت و به‌یاسا ده‌ردێت. نابێ له‌بیر بكرێت كه سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ت له ساڵی ١٣٥٩دا لایان وابوو كه ئیسلام به‌سه‌ر هه‌موو شوێنێكدا زاڵ بووه و له‌ژێر سێبه‌ریدا ده‌توانن به‌بێ په‌سه‌ندكردنی هیچ یاسایه‌كی كار بۆ كرێكار، بە به‌یانە ئیسلامییه‌كه‌ی، “حق السعی”یان پێبده‌ن. ئه‌وه هه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌یه كه ئه‌مڕۆ ناوی حه‌قده‌ستی ته‌وافوقیی له‌سه‌ر داندراوه. به‌ڵام كرێكاران بۆ بۆچوونی ئایاتی كۆنه‌په‌رستانه وسه‌رمایه‌دارانی كیسهدووریو بۆ بردنی سوودی ئه‌فسانه‌یی گوێیان شل نه‌كرد و یاسای كارێكیان به‌سه‌ر ڕژیمدا سه‌پاند كه لانیكه‌م چه‌ند مادده‌ی به‌قازانجی كرێكاران بوو. هه‌موو هه‌وڵی خاوه‌نانی سه‌رمایه و ده‌وڵه‌ت بۆ خۆده‌رباز کردن له یاسای كار، به‌خاتری ئه‌م چه‌ند مادده‌یه‌یه. ئه‌وان به‌كرده‌وه به نه‌دانی خزمه‌تگوزاریی به كرێكارانی به‌تایبه‌ت ناشاره‌زا، كرێكارانی ناوچه ئازاد و تایبه‌ته‌كان و ژنانی بێ گرێبه‌ست، تا ئاستێك به ئامانجی خۆیان گه‌یشتوون.
پێویسته ئهئكید بكرێت كه كرێكاران مه‌جبوور نین كه به کلتووری سه‌رچاوه‌گرتوو له قازانجی سه‌رمایه و سه‌رمایه‌داران ده‌ست بده‌نه ده‌لیل هێنانه‌وه. سه‌رمایه‌داران بۆ قازانج كردنیان له هه‌ر ئاستێكدا و بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی ناچارن سه‌رمایه‌كانیان به‌كار بێنن. ئه‌وان ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌كی سنووردار ده‌توانن خۆ له سه‌رمایه‌گوزاری ببوێرن. كه‌وابوو كرێكاران بۆ ڕزگاری له نه‌هامه‌تییه‌كانی سه‌رمایه و ده‌سه‌ڵاته خزمه‌تكاره‌كانیان ئه‌ركدارن و له باروودۆخی گونجاو‌دا ده‌توانن سه‌رمایه‌داران ناچار بكه‌ن تا حه‌قده‌ستی گونجاو به كرێكارانی ژن و پیاو بده‌ن.
كرێكاران له‌وانه مامۆستایان و خانه‌نشینكراوانی وشیار ده‌زانن كه بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی لانیكهمی حه‌قده‌ست پێویسته خه‌باتی ئێستای خۆیان قووڵتر بكه‌نه‌وه. ئه‌وان به خه‌باتی ڕوو له گه‌شه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردووی خۆیان هاوسه‌نگییه‌كی هێزی باشتریان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و خاوهنكاراندا سه‌پاندووه و له‌م ڕێگه‌وه ده‌توانن لانیكهمی حه‌قدستی گونجاو به‌سه‌ر خاوه‌نانی سه‌رمایه‌دا بسه‌پێنن. ئه‌گه‌ر بەمجۆرەی ڵێبێت بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری هه‌نگاوێكی گرینگ به‌ره‌وپێش ده‌بات. بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه له درێژه و قووڵبوونه‌وه‌ی خه‌باتیدا ئه‌م توانایه به‌ده‌ست دێنێت تا كۆمه‌ڵگا له دێوه‌زمه‌ی كۆماری ئیسلامی و نه‌هامه‌تییه‌كانی سه‌رمایه‌داری ڕزگاری بكات و به‌ردی بناغه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سۆسیالیستی دابنێت.