به‌یانیی پێنجشه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٠ شۆرای باڵای كار لانیكه‌می حه‌قده‌ستی ساڵی داهاتووی ٤ ملیۆن و ١٨٠ هه‌زار تمه‌ن له مانگدا دیاری كرد. ڕه‌قه‌می ئێستا به‌نیسبه‌ت لانیكه‌می حه‌قده‌ستی ساڵی ١٤٠٠، كه دوو ملیۆن و ٦٥٠ هه‌زار تمه‌ن له مانگدا دیاری كرابوو، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن و ٥٣٠ هه‌زار تمه‌نی له مانگدا نیشان ده‌دات.
ئه‌و خانه كاریگه‌ریانه‌ی كه به‌شداری لێنانی ئه‌م ئاشه بۆ كرێكاران بوون، هێستاش به وته‌ی فریوكارانه له هه‌وڵ دان تا كرێكاران فریو بده‌ن.
“عه‌لی خودایی” (ئه‌ندامی كرێكاریی شۆرای باڵای كار) وتی له په‌نا ئه‌م ڕه‌قه‌مه‌ی كه باسی لێكرا، بۆنی كرێكاری له ٦٠٠ هه‌زار تمه‌نه‌وه بۆ ٨٥٠ هه‌زار تمه‌ن و حه‌قی مه‌سكه‌ن له ٤٥٠ هه‌زار تمه‌نه‌وه بۆ ٦٥٠ هه‌زار تمه‌ن به‌رز بووه‌ته‌وه. سه‌نه‌واتی مانگانه‌ی كرێكارانیش بوو به ٢١٠ هه‌زار تمه‌ن. هه‌روه‌ها وتیشی كه حه‌قده‌ست بۆ بنه‌ماڵه‌یه‌كی مامناوه‌ند گه‌یشته ٦ ملیۆن و ٤٣٣ هه‌زار تمه‌ن. ناوبراو به‌م لێكدانه‌وه‌یه ڕه‌زایه‌تی خۆی له‌ئاست ئاكامی وتووێژه‌كان ده‌ربڕی.
به‌ڵام “خودایی” له‌م بواره‌دا له بیری ده‌باته‌وه كه خاوه‌نكاران به كرێكارانی په‌یمانی، سپی ئیمزا و یان بێ قه‌رارداد، به‌تایبه‌ت به ملیۆنان ژنی كرێكار و یه‌ك ملیۆن كرێكاری ناوچه‌ی ئازاد نه‌ته‌نیا مه‌زایا، به‌ڵكوو هه‌ر ئه‌م حه‌قده‌سته كه‌مه‌شیان پێ ناده‌ن.
“فه‌رامه‌رز ته‌وفیقی” (له نوێنه‌رانی كرێكاریی حه‌قده‌ست) فریوكارانه وای نیشان دا كه گۆیا كابینه‌ی ره‌ئیسی، ده‌توانێت ئیراده‌ی خۆی به‌سه‌ر بازاڕدا بسه‌پێنێت. ناوبراو له لێكدانه‌وه‌ی ئاكامی حه‌قده‌ستی شۆرای باڵای كاردا وتی: ئه‌م ئاكامه، ئاكامێكی باشه. ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ری باشتربوونی باروودۆخی بژێویی كرێكاران بێت به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كه ده‌وڵه‌ت ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌باشی به‌ڕێوه‌به‌رێت.
ئه‌و له‌پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌ركه‌كانی ده‌وڵه‌ت ئاماژه‌ی به چه‌ند نموونه كرد: ده‌وڵه‌ت ده‌بێ بتوانێ بازاڕ كۆنتڕۆڵ بكات و ڕێگری له سه‌رهه‌ڵدانی ته‌وه‌رۆم و گرانی بكات. “عه‌لیڕه‌زا مه‌حجووب”، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خانه‌ی كاریگه‌ر به‌خاتری دیاریكردنی لانیكه‌می حه‌قده‌ست سپاسی ته‌ك ته‌كی ئه‌ندامانی شۆرای باڵای كاری كرد و ڕێزی له نوێنه‌رانی خانه‌ی كاریگه‌ر گرت. به‌ڵام له هه‌مان حاڵ‌دا ئه‌وه‌شی ئیزافه كرد كه لانیكه‌می حه‌قده‌ستی په‌سندكراو ئه‌مڕۆ به‌هیچ جۆرێك به‌شی هه‌زینه‌ی بنه‌ماڵه كرێكارییه‌كان ناكات و وتی:
“ئه‌گه‌ر له ساڵی داهاتوودا یه‌كه‌مین هه‌نگاوی ده‌وڵه‌ت لابردنی دراوی ته‌رجیحی بێت، كرێكاران ده‌ستبه‌جێ هه‌رچی ئه‌مساڵ به حه‌قده‌سته‌كانیان زیاد بووه له هه‌مان مانگی خاكه‌لێوه‌دا پێشكه‌شی به‌شی دابه‌شكردنی كاڵای ده‌كه‌ن.”
دراوی ته‌رجیحیی ٤٢٠٠ تمه‌نیی هه‌نارده‌كردن، كه قه‌راره ساڵی داهاتوو لابردرێت، بۆ هاورده‌كردنی كاڵا پێویسته‌كانی وه‌ك ئارد، تفاق و ده‌رمان ته‌رخان كرابوو. ئه‌مجۆره دراوه له ساڵی ١٣٩٧ه‌وه به‌ڕه‌سمی به‌بیانووی به‌ڕێوه‌به‌ریی قیمه‌ته‌كان له‌لایه‌ن كابینه‌ی ڕووحانییه‌وه ده‌ستیپێكرد. هه‌تا ئێستا ٤٩ ملیارد و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار به قیمه‌تی ٤٢٠٠ تمه‌ن دابه‌شكراوه. له‌گه‌ڵ لابردنی ئه‌م دراوه، ته‌وه‌رۆمی كاڵا سه‌ره‌كییه‌كان، ده‌رمان و تفاق چه‌ند به‌رابه‌ر ده‌بێت.
٦ ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری له ١٧ی مانگی به‌فرانباری ١٤٠٠دا له‌ڕێگه‌ی به‌یانییه‌یه‌كه‌وه به‌سه‌ره‌نجدان به سه‌به‌دی بژێو و ته‌وه‌رۆمی هه‌وسارپساوی ئێستا، كه نیشانه‌یه‌ك له ڕاوه‌ستان و هاتنه‌خواره‌وه‌ی تێدا نابیندرێت، ڕایانگه‌یاند كه لانیكه‌می حه‌قده‌ستی ساڵی ١٤٠١ نابێ له ١٦ ملیۆن تمه‌ن له مانگدا كه‌متر بێت.
ئه‌وان نووسییان:
“ئێمه به هه‌موو كرێكارانی كرێگرته‌ی لقه جۆراوجۆره‌كانی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن، ڕێگا و بیناسازی، گواستنه‌وه، به‌نده‌ر، شیركه‌ته‌كانی كێشت و سه‌نعه‌ت و به‌شه‌كانی تر، به هه‌موو مامۆستایانی زه‌حمه‌تكێش و شه‌ریف كه پێشڕه‌وی خه‌بات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتووری خۆیان و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی بابه‌تی په‌روه‌رده‌ن، به هه‌موو كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی و ده‌رمان كه سه‌دان قوربانییان له په‌یكاری قاره‌مانانه دژبه كۆرۆنا داوه، به هه‌موو كارمه‌ندانی نووسینگه‌كانی به‌شی گشتی و خسووسی، به هه‌موو خانه‌نشینكراوان و به‌گشتی به هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه حه‌قده‌ست و مووچه وه‌رده‌گرن، پێشنیار ده‌كه‌ین كه خواستی لانیكه‌می حه‌قده‌ستی مانگانه ١٦ ملیۆن تمه‌ن بكه‌نه خواستی سه‌ره‌كیی خۆیان له مانگه‌كانی داهاتوودا.”
ئه‌وان له درێژه‌دا نووسییان:
“ئێمه به هه‌موو كرێكاران، ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان و داكۆكیكارانی به‌رژه‌وه‌ندی چینی كرێكار ده‌ڵێین كه گۆڕانكاریی ڕاسته‌قینه و باشتركردنی ئه‌ساسیی ژیانی ماددی و مه‌عنه‌وه‌یی ئه‌وان له گره‌وی گۆڕینی بنه‌ڕه‌تیی په‌یوه‌ندی ئابووری – كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و كلتووری زاڵ دایه و ئه‌م گۆڕانكارییه‌ش هیچ كه‌س له جیاتی ئه‌وان ئه‌نجامی نادات. ئه‌نجامدانی وه‌ها گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره ته‌نیا له حاڵه‌تێكدا مومكین ده‌بێت كه ملیۆنان كرێكار، یه‌كگرتوو و ڕێكخراو بن. چینی كرێكار له‌م نه‌به‌رده نابه‌رابه‌ره‌دا هیچ شتێكی بێجگه‌له ژماره‌ی به‌رینی خۆی نییه. به‌ڵام ژماره‌ی زۆر و به‌رین كاتێك كارایی ده‌بێت كه به ئامانجی ڕوون و درووست و به‌شێوه‌ی یه‌كگرتووانه و ڕێكخراو هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت. ڕێگاچاره‌ی كرێكاران یه‌كگرتوویی و ڕێكخراوبوونه.
با به پشت به‌ستن به هێزی خۆمان، بۆ گۆڕانكاریی ڕاسته‌قینه و باشتركردنی بنه‌ڕه‌تی ده‌ست به‌كار بین”.
شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی په‌یمانیی نه‌وت له ٢٩ی مانگی به‌فرانباری ١٤٠٠دا به‌یانییه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا پشتیوانیی خۆی له به‌یانییه‌ی ٦ ڕێكخراوه‌كه و به‌یانییه هاوشێوه‌كان ڕاگه‌یاند و داوای له هه‌موو كرێكاران كرد كه به خه‌باتی یه‌كگرتووانه‌ی خۆیان لانیكه‌می ١٦ ملیۆن تمه‌ن له مانگدا به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نكاراندا بسه‌پێنن.
ئه‌وان بۆ جارێكی دیكه ڕایانگه‌یاند كه ئه‌ندامانی شۆرای باڵای كار و نوێنه‌رانی ساخته‌ی ده‌وڵه‌تییان قه‌بووڵ نییه و ده‌لیلیان هێنایه‌وه كه كرێكاران كۆیله نین تا ئه‌مجۆره كه‌سانه له‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه حه‌قده‌ستیان بۆ دیاری بكه‌ن. ئه‌وان له‌ڕاستیدا ئه‌م وتانه‌ی ماركسیان دووپات كرده‌وه كه وتی:
“كرێكار مرۆڤێكی هه‌ژار، ڕووت و ڕه‌جاڵ، و ئیحتماله‌ن بێبه‌ری له كلتوور، به‌ده‌ستی ئه‌ستوور و قه‌یافه‌ی شپڕێوه‌وه نییه، به‌ڵكوو مرۆڤێكه كه به‌هۆی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌وه به به‌ند كێشراوه و ده‌چه‌وسێته‌وه و له هه‌مان حاڵیش‌دا به‌رهه‌مهێنه‌ری سه‌ره‌كیی سه‌روه‌تی كۆمه‌ڵگایه.”
له ناوه‌رۆكی به‌یانییه‌كانی ٦ ڕێكخراوه‌كه و شۆرای ڕێكخستنه‌وه ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌وانیش هه‌روه‌ك ماركس له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه كرێكار له پێگه‌ی هه‌قدار و ته‌ڵه‌بكار دایه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌داران بۆ سووككردنی بێعه‌داڵه‌تی، زیاتر له ڕابردوو پێی ڕابگه‌ن. مه‌سه‌له له‌سه‌ر عادڵانه دابه‌شكردنی سه‌روه‌ت له كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا نییه. مه‌سه‌له‌كه له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان به‌شێوه‌ی سه‌رمایه‌دارییه كه كۆیله‌تیی كاری كرێگرته، ئه‌ساسی مانه‌وه‌یه‌تی. وه‌ها سیستمێكی به‌رهه‌مهێنان ده‌بێت هه‌ڵوه‌شێته‌وه و هه‌ڵبه‌ت له‌م ڕێگه‌وه، دابه‌شكاریی سه‌روه‌ت به‌شێوه‌ی كاپیتالیستیش له‌ناوده‌چێت.