نوێنه‌ری شاری مهاباد له مه‌جلیسی ڕژیم، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند: ٦٠ گوندی شارستانی مهاباد كێشه‌ی كه‌م ئاوی هه‌یه و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا كێشه‌كه قووڵتر ده‌كاته‌وه.
وته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم له حاڵێكدایه كه چالاكانی ژینگه‌یی و مه‌ده‌نی شارستانی مهاباد چه‌ندین جار سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كه‌م ئاوی له‌و شاره هۆشداریان دابووه ده‌وڵه‌ت و گوندنشینانیش چه‌ند جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت ته‌نیا به‌ڵێنی درۆی داوه و ئاوی به‌ندئاوه‌كانی شارستانی مهابادی بۆ ناوچه‌كانی دیكه گواستووه‌ته‌وه.