کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كۆڵبه‌ری، گیان له‌ به‌رامبه‌ر نان دا

276580 659

276580 659

بۆ جارێكیتر دوو ئینسانی دیكه، دوو برای لاوی ١٤ و ١٧ ساڵ تهمهن لهكوێستانهكانی كوردستان، بوون بهقوربانی باروودۆخێكی زاڵمانهكهكۆماری ئیسلامی بهسهر خهڵكی ئهو ناوچهیهو گشت ئێرانی دا سهپاندووه‌. بهسهرهاتی گیان بهخت كردنیئازاد و فهرهاد خۆسرهویدڵی ههموو ئینسانێكی شهریف وهژیان دێنێ. ڕۆژی ٢٦ مانگی سهرماوهز، فهرهادی ١٤ ساڵان لهگهڵ براكهی ئازادی ١٧ ساڵ تهمهن و ژمارهیهك كۆڵبهری دیكهلهگهردهنهكانی تهتهی مهریوان لهناو بهفر و سهرمادا گیر دهكهن. فهرهاد ههر لهیهكهمین ساتهكانهوهكۆتهكهی بهرخۆی دادهكهنێ و لهبهر براكهی دهكات كهلهپێ كهوتووهو پێی دهڵێ: “من دهڕۆم یارمهتی دێنم“. بهڵام بهداخهوهفهرهاد خۆشی بوو بهقوربانی سهرما و باڕن و قهت نهگرایهوهبۆ لای. ههر ئهو ڕۆژهجهستهی بێ گیانی ئازادیان دۆزییهوهو لهچارهنووسی فهرهادی ١٤ ساڵانیش هیچ زانیاریهك لهبهردهست دا نهبوو.  ههزاران كهس لهخهڵكی مهریوان و ههورامانات نزیك بهچوار شهو و ڕۆژ، كێو و دۆڵی ئهو ناوچهیهدهگهڕێن تا سهرئهنجام جهستهی بێ گیانیفهرهادبهمشتی گرێ دراوهوهدهدۆزنهوه‌. ڕێوڕهسمی بهخاك سپاردنی فهرهاد خۆسرهوی، لهئاوایینێ‌” بوو بهناڕهزایهتی ههزاران كهس لهخهڵك دژبهكۆماری ئیسلامی. خهڵكی تووڕهو ناڕازی لهحاڵێكدا كهنانیان بهدهستهوهگرتبوو، لهدژیڕژیمێك كهئینسانهكانی خستووهتهباروودۆخێكهوهكهبۆ بهدهست هێنانی نانێكی مهمرهو مهژی، لهنهبهردێكی نابهرابهردا بهرهوڕووی پاسداری گهردهنهگیر و تهبیعهتی سهركهش دهبنهوه، درووشمیان دهوتهوه‌.

ئهوه، تهنیا دوو بهرایهك نین كهبوونهتهقوربانیی بهدهست هێنانی نان بهقیمهتی گیان. ڕۆژی دووشهممه٢٢ی مانگی ڕهزبهر، پاسدارانی ڕژیمی ئیسلامی، كاروانێك لهكۆڵبهرانیان لهكوێستانهكانی قهندیل دایهبهر دهستڕێژی گوللهو دوو برا بهناوهكانیرهحمان مۆرادی و سدیق مۆرادیگیانیان لهدهست دا. بهپێی ئاماری بڵاوكراوهلهلایهن تۆڕی كۆمهڵایهتیكۆڵبهر نیووز، لهسهرهتای ئهمساڵهوهتا بهئهمڕۆ، ٧٣ زهحمهتكێشی كۆڵبهر لهلایهن پاسدارانهوهتهقهیان لێكراوهو گیانیان بهخت كردووه‌. ههر لهو ماوهیهدا ١٧٣ كهسی دیكهش بهسهختی بریندار بوون.

بێكاری بهرینی لاوان و خهڵكی بێبهشی ناوچهكوردنشینهكانی ڕۆژئاوای ئێران، بووهتههۆی ئهوهیكهژمارهیهكی زۆر لهخهڵكی ههژاری شار و دێهاتهكانی ئهم ناوچانهبۆ دیتنهوهی كاری وهرزی، بهرهو ناوچهكانی دیكهی ئێران كۆچ بكهن. ئهوان كاتێكیش كهدهگهڕێنهوهبۆ كوردستان، ناچارن ڕوو بكهنهدهستفرۆشی لهشارهكان و كۆڵبهری له سهرسنوورهكان. لهناو كۆڵبهراندا لهمێرمنداڵانی ١٢ ساڵانهوهبگرهتا پیری ٧٠ ساڵ تهمهن دهبیندرێ. زۆربهی سنوورهكان لهسهڵماسهوهتا ههورامانات، شوێنی تێپهڕینی ژنان و پیاوان، لاوان و مێرمنداڵانێكن كهلهنهبهردێكی ڕاستهقینهدا بۆ بهدهست هێنانی بژیویان لهگهڵ مهرگ ڕووبهڕوو دهبنهوه‌‌. لهڕوانگهی كۆماری ئیسلامیهوهكۆڵبهری تاوانه‌. ههر بۆیهههموو ڕۆژێك ژمارهیهك لهو زهحمهتكێشهبێ دیفاعانه  دهكهونهبۆسهی دهستهی بهكرێگیراوانی سپا و هێزی ئینتزامی و هاوشێوهی دوژمن لهبهرهی شهڕدا ههڵسووكهوتیان لهگهڵ دهكرێ. ئهوان ڕاستهوخۆ تهقهیان لێدهكرێت و ژیانیان دهكهنهبارمته بۆ بهدهست هێنانی پاروویهك نان.

وهرزی زستان و سهرمای ههناوتهزێنی كێوهكانی زاگرۆس، كار لهشهودا و تێپهڕین  لهنێوان ملیۆنان مینی پاشماوهی شهڕی وێرانكهری ئێران و عێراقو بۆسهی چهتهو ڕێگرانی سپای پاسداران و هێزی ئینتزامی كهههموو شهوێك بهكوشتنی كۆڵبهرێك، چرای دووكهڵ گرتووی بنهماڵهیهكی ههژار دهكوژێننهوه، ئهمهیهباروودۆخێك كهكۆڵبهران پارووهنانی تێیدا پهیدا دهكهن. كۆڵبهران سهرهڕای ههموو ئهم مهترسیانه، مهجبوورن بهشێك لهو حهقدهستهكهمهی خۆشیان وهك باجی تێپهڕبوون بدهنهمهرزبانهكانی ڕژیمی ئیسلامی. ههروهها چهندین تێپهڕگهش لهخاكی كوردستانی عێراق ههن كهلهوێ هێزی چهكداری حیزبهسیاسیهكانی نهیاری ڕژیم، ڕێگا لهكۆڵبهرهكان دهگرن و ئهوانیش بهناڕهوا بهشێك لهداهاتهكهیان لێ داگیر دهكهن.

كۆڵبهرانێك كهخهریكی كاری ههڵگرتنی بارن لهسهر سنوورهكان، لهڕاستیدا هێزی كاری مزدیی بازگانانان و دهڵاڵانێكن كهلهڕێگهی ناوهند و نووسینگهكانیان لهشار و دێهاتهسنووریهكان، كاڵاكانیان لهخاڵێكی سنووریهوهبهبێ ئهوهیكههێچ مهترسیهك ههڕهشهیان لێبكات، هاوردهیان ههناردهدهكهن و بهمجۆرهبهسوود و قازانجێكی زۆر دهگهن و لهو نێوهشدا تهنیا بهشێكی یهكجار كهم وهك حهقدهست دهدهنهكۆڵهبهرهكان.

پێش گرتن لهكوشتاری ڕۆژانهی كۆڵبهران و دابین كردنی كاری گونجاو بۆیان، بهشێوهیهك كهناچار نهبن درێژهبهم كارهسهخت و پڕ مهترسیهبدهن، داخوازیهكی لانیكهم و ئینسانیه‌. وهها داخوازیهك بهدرێژهی خهباتی پهیگیر و یهكگرتووانهی خهڵكی كوردستان و باقی شوێنهكانی دیكهی ئێران دژبهڕژیمی كۆماری ئیسلامی دێتهدێ. لهماوهی ساڵانی ڕابردوودا شارهسنووریهكانی كوردستان بهدهیان جار بوونهتهمهیدانی ناڕهزایهتی خهڵك دژبهكوشتاری كۆڵبهران. زۆر جاریش لهژێر كاریگهری ئهم ناڕهزایهتیهگشتیانهو بهیارمهتی تۆڕهكۆمهڵایهتیهكان و میدیاكان، سهرهنجی بیروڕای گشتی بهرهو دیاردهی كۆڵبهری و دهرد و ژانی كۆڵبهران ڕاكێشراوه‌. ئهمڕۆ لهباروودۆخێكدا كهكوشتاری كۆڵبهران ههروا درێژهی ههیه، خهڵكی كوردستان پێویستهلهبهرامبهر جهنایهت و زۆرهملیی ئاشكرای ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دا، دهست لهسهر دهست دانهنێن. خهڵكی خهباتكاری كوردستان وهك چۆن لهمانگی خهزهڵوهری ئهمساڵدا، وێڕای خهڵكی سهرتاسهری ئێران دژبهفهلاكهتێك كهڕژیم بهسهر خهڵكی داسهپاندووه، ڕاپهڕین، ئێستاش نابێ لهئاست كوشتاری كۆڵبهراندا كهمتهرخهم بن. دیمهنی بوێرانهی خۆپیشاندانی خهڵك لهشار و دێهاتهكانی مهریوان، لهئاوایینێ‌”، ئهویش چهند حهفتهدوای كوشت و كوشتار لهمشاره، كهڕژیم لای وابوو خهڵكی ترساندووه‌‌، دهتوانێ ببێتهسهرچهشنی ناڕهزایهتی لهباقی شارهكانی كوردستان. تهنیا بههاتنهسهر شهقام و ناڕهزایهتی و مانگرتنی یهكگرتووانهیهكهڕژیمی ئیسلامی ناچار دهكرێ تا لهدهستدرێژی بۆسهر گیان و ماڵی كۆڵبهران دهست ههڵگرێ.