ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانبار، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسوڵی گاز له ناوه‌ندێكی كۆ كردنه‌وه‌ی زایعات له شاری گۆرگان، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا و سێ كرێكاری دیكه‌ش برینداربوون.
سازمانی ئاگر كۆژێنه‌وه‌ی ئه‌مشاره ڕایگه‌یاند، كه ئه‌م ڕووداوه ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕوویدا كه به هۆی نزیك بوون به شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا و سێ كرێكاری دیكه‌ش ڕوانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.