کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كۆژران و برینداربوونی پێنج پێشمه‌رگه‌ له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ گه‌رمیان

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ناوچه‌ی گەرمیان پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا و چواری دیکەش به‌سه‌ختی بریندار بوون.

به‌ پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، پێنچ پێشمەرگەی فەوجی سێی لیوای 19ی پیادە، لە کاتی گەڕانەوەیان لە دەوامی فەرمی، تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون كه‌ به‌ داخه‌وه‌ یه‌ك له‌و پێشمه‌رگانه‌ به‌ ناوی “عه‌لی عه‌بدۆڵڵا ئه‌حمه‌د” خه‌ڵكی “ڕه‌واندزه” گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و چوار پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش كه‌ بریندار ببوون بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر دۆخی خراپی شاری شنۆ

komalah

برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری “ته‌ته‌”ی هه‌ورامان

komalah

خراپی دۆخی یه‌كێك له‌برینداره‌كانی بۆكان

komalah

مانگرتن له‌ خواردنی “ژینا مودەڕس گورجی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه‌

komalah

پشتیوانی فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی كوردستان له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

سێهه‌مین ڕۆژی تۆپبارانی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

komalah