به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هێزه‌كانی ڕژیم له سنووره‌كانی بانه و نه‌وسوود ته‌قه‌یان له كۆڵه‌به‌ران كردووه كه به هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك گیانی له ده‌ست داوه و چوار كۆڵبه‌ری دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی زانیاریه‌كان، ئه‌و هێرشه له سنووری “هه‌نگه‌ژاڵ” و نزیك گوندی “سه‌رسۆڵ“ی شاری بانه و له لایه‌ن هێزه سنوورییه‌كانی ڕژیمه‌وه ئه‌نجام دراوه كه به هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ به ناوی “عادڵ عه‌لی پوور” گیانی له ده‌ست داوه و دوو كه‌ڵبه‌ری دیكه‌ش به ناوه‌كانی “فه‌ره‌یدوون محه‌ممه‌دی” و “یاسین ئه‌مین پوور” به‌سه‌ختی بریندار بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه و له سنووری شاری نه‌وسوود هێزه‌كانی ڕژیم كۆمه‌ڵێك كوڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌سترێژی گولله كه به هۆیه‌وه دوو گوڵبه‌ر به‌سه‌ختی بریندار بوون كه ناوی یه‌كێكیان “محه‌ممه‌د نه‌وسوودی” ڕاگه‌یه‌ندراوه. جێی ئاماژه‌یه كه به دوای ئه‌و ڕووداوه خه‌ڵكی شاری نه‌وسوود به كۆبوونه‌وه له ناوه‌ندی ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست كۆشتنی كۆڵبه‌ران ده‌ربڕی.