ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به هۆی بۆردوومانی په‌هباده‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه، دوو كه‌سی مه‌ده‌نی له شاری كۆبانی گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌هباده‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نییان له ناوه‌ندی شاری كۆبانی كردۆ‌ته ئامانج كه به هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه وسێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه كه له ماوه‌ی حه‌وته‌ی ڕابردوودا هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیه بۆسه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان زیادی كردووه و به وته‌ی كارناسانی سیاسی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت دابه‌زینی نرخی لیری توركی له به‌رانبه‌ر دۆلار و كێشه ئابووریه‌كانی ئه‌و وڵاته به شه‌ڕێكی نوێ دژ به ڕۆژئاوای كوردستان چاره‌سه‌ر بكات.