ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌خزه‌نی دیگی بۆخار له كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی په‌نیر له شاری “زه‌هه‌ك”ی سه‌ر به ئۆستانی سیستان و به‌لووچستان، دوو كرێكار گیانیان له ده‌ست دا و پێنج كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و شاره، باروودۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و پێنج كرێكاره برینداره ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دان. شایانی باسه كه ئه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ساڵانه ده‌بێته هۆی گیان له ده‌ست دان و برینداربوونی ده‌یان كرێكار له ئێران.