کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

كۆژران و برینداربوونی ٢٢ هاووڵاتی له‌ سێ ڕووداوی هاتووچۆ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

كۆژران و برینداربوونی ٢٢ هاووڵاتی له‌ سێ ڕووداوی هاتووچۆ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢5ی مانگی گوڵان، به‌ هۆی دوو ڕووداوی هاتووچۆ له‌ جاده‌ی (سه‌ڵماسورمێ) چوار هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٤ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون، هه‌روه‌ها له‌ ڕووداوێكی دیكه‌ له‌ ڕێگای نێوان (پاوه-‌ ڕه‌وانسه‌ر) ئۆتۆمبێلێكی وانت خۆی كێشا به‌ پژۆیه‌كدا و به‌ هۆیه‌وه‌ دوو لاوی خه‌ڵكی كرماشان گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ دوو ڕووداوی هاتووچۆ كه‌ له‌ نێوان چوار ئۆتۆمبێلی پژۆ كه‌ ڕێگایسه‌ڵماسورمێڕوویدا چوار هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٤ی تریش به‌سه‌ختی برینداربوون كه‌ پاش گواسته‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه،‌ ٩ كه‌سیان به‌ هۆی خراپی باری ته‌ندرووستی به‌سته‌ری كران. له‌ ڕوواوه‌كه‌ی جاده‌ی پاوه‌ بۆ ڕه‌وانسه‌ر دوو لاوی خه‌ڵكی گونده‌كانیتینوزه‌ردووییكرماشان ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو برینداری دیكه‌ی ڕووداوه‌كه‌ گوازرانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری جوانڕۆ.