کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆژران و برینداربوونی ١٧ زیندانی له‌  تێهەڵچوونی نێوان زیندنیانیانی زیندانی ورمێ

ڕۆژی چوارشەممە 23ی پووشپەڕ، له‌ كاتی دابەشکردنی خۆراک لە لایەن بەرپرسانی زیندانی ناوه‌ندی شاری ورمێ، تێكهەڵچوونێکی خوێناوی لە نێوان زیندانیان هاتە ئاراوە كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ زیندانییەک کوژرا و 16 زیندانی دیکە برینداربوون.

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، لەم تێكهەڵچوونەدا زیندانییەک بە ناونیشانی “کەریم بابایی” به‌ هۆی زه‌برێك كه‌ به‌ر سه‌ری كه‌وتووه‌ گیانی له‌ ده‌ست دا‌ و ١٦ زیندانی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون  كه‌ باری ته‌ندروستی یه‌كێكیان ناجێگیره‌. شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامی تەنانەت لە نێو زیندانەکانیشدا نادادپەروی و سێستەمی چەواشەکاری خۆی پێڕەو دەکات و لە دابەشکرنی پێداویستیه‌كانی زیندانیان جیاوازی و هەڵاواردن بەکار ده‌بات.

بابەتی پەیوەندیدار

ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر كۆڵبه‌ران

-

په‌یمان نوێكردنه‌وه‌ی ئازادیخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری “موختار ئه‌حمه‌دی”

-

ناڕوونیی چارەنووسی “شێرکۆ میرەکی” له‌ به‌ندیخانه‌ی ئه‌ڤێن

-

کوژرانی کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ به‌ پاساوی شه‌ره‌ف لە سەردەشت

-

بەردەوامیی ناڕەزایەتی و مانگرتنی گشتیی هاووڵاتییانی بەلووچ

-

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له‌ شاری “زاهیدان”

-