سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌رمانان، له‌سه‌ر پردێك له ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌ی “داقۆق”ی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا كه به هۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له ده‌ست دا و حه‌وت كرێكاری دیكه له‌گه‌ڵ سێ ئه‌ندامی هێزه‌كانی پۆلیس به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و پرده بۆ ڕێگریكردن له هاتووچۆی چه‌كدارانی داعش ساز ده‌كرێت و كرێكاران سه‌رقاڵی كار له‌سه‌ر ئه‌و پرده بوون كه ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ڕوویدا. به هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه كرێكارێك گیانی له ده‌ست دا و ٧ كرێكاری دیكه له‌گه‌ڵ سێ ئه‌ندامی پۆلیس به سه‌ختی بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره و ئێستا له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری پزیشكی دان.