ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، له هێرشێكی سه‌ربازانی ڕژیمی سووریه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی “قه.سه.ده” له ناوچه‌ی “ته‌لته‌مه‌ر”، دوو كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و كه‌سێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوو.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا، ده‌وڵه‌تی سووریه هێزه‌كانی بردووه‌ته سه‌ر ئه‌و سنوورانه‌ی كه هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتی لێیه و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه شه‌ڕ و پێكدادان هاتووه‌ته ئاراوه و دوو ئه‌ندامی “قه.سه.ده” گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو سه‌ربازی سووریش كوژراون و سێ كه‌سیش له هه‌ردوولا بریندار كراون.