له ماوه‌ی ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه، دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “حوسێن سەلکانی”، خەڵکی گوندی “شوانکارە”ی سەر بە ڕوانسەر، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییە سنوورییه‌كانی نەوسوود، به سه‌ختی بریندار بوو. له لایه‌كی دیكه‌وه کۆڵبەرێک بە ناوی “سیروان گوڵزاری”، خەڵکی گوندی “جەژنی ئاوا”ی سەر بە شاری مەریوان لە ئەنجامی تەقەی هیزە نیزامییەکانی ڕژیم، لە بەرزاییەکانی سنووریه‌كانی ئه‌و شاره گیانی لەدەست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كۆڵبه‌ره برینداره بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کرماشان کراوە، هه‌روه‌ها به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌ران له به‌رزایه سنوورییه‌كانی مه‌ریوان، كۆڵبه‌رێك گیانی له‌ده‌ست دا كه ته‌رمه‌كه‌ی ڕەوانەی ئیدارەی پزیشکیی قانوونی مەریوان کراوە. جێی ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر باروودۆخی كۆڵبه‌رانی دیكه له‌به‌ر ده‌ستا نییه.