ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی خاكه‌لێوه، چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی “داقووق“ی سه‌ر به شاری كه‌ركووك هێرشیان كرده سه‌ر كۆمه‌ڵێك له سه‌ربازانی ئه‌رته‌شی عێراق و له‌ئاكامدا ٢ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و ٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، تیمێكی ئه‌رته‌شی عێراق له ناوچه‌ی “داقووق” سه‌رقاڵی گه‌ڕان به شوێن حه‌شارگه‌كانی چه‌كدارانی داعش بوون كه كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه و به هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌وه دوو سه‌ربازی عێراقی كوژران و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.