به پێی هه‌واڵێكه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی خاكه‌لێوه، به هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پراید له سه‌ر ڕێگای پیرانشار به ته‌مه‌رچین دوو هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست داوه و چوار كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ئاماری ناوه‌نده‌كانی پۆلیسی هاتووچۆ له ئێران، له ماوه‌ی ٨ ڕۆژی ڕابردوودا لانیكه‌م ٥٢٠ كه‌س له ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له جاده‌كانی ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه و ئه‌و ڕێژه‌یه ئاستێكی زۆر مه‌ترسیداره. خراپی ڕێگه و بانه‌كان، ناستانداردبوونی ئۆتۆمبێله‌كانی به‌رهه‌می نێوخۆ، ئامووزشی دواكه‌وتوو و نه‌بوونی ئیمه‌نی ڕۆحی و ڕه‌وانی، هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قۆربانیانه له ڕووداوه‌كانی هاتووچۆی ئێران‌دا.