ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به هۆی تۆپبارانه‌كانی ڕژیمی توركیا بۆ سه‌ر گوندی “ڕه‌بیعه”ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی “زركان”ی ڕۆژئاوا، سێ هاووڵاتی ژنی مه‌ده‌نی گیانیان له ده‌ست دا و سێ منداڵیش به‌سه‌ختی بریندار بوورن.
شارۆچكه‌ی “زركان” سه‌ر به شاری “سهریكانیه” كه له لایه‌ن ڕژیمی توركیا داگیر كراوه و به‌رده‌وام گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری له لایه‌ن گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته‌وه تۆپباران ده‌كرێت یان هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر هاووڵاتییان و ماڵه‌كانیان تاڵان ده‌كه‌ن. به پێی زانیارییه‌كان هێزه سه‌ربازییه‌كانی ڕژیمی سووریا له‌و سنوورانه بوونیان هه‌یه به‌ڵام ئه‌وان هیچ كات ڕێگر نه‌بووه له هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه و له‌و هێرشانه‌دا سێ سه‌ربازی سووریش بریندار بوو