کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

كۆژرانی ژنێك له‌ لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه‌ له‌ شاری مه‌ریوان

ڕۆژی دووشەممە 11ی مانگی گەلاوێژ، ژنێک بە ناوی “مونیرە قادری” خەڵکی گوندی “گولان”ی سه‌ر به‌ ناوچەی “کۆماسی” و دانیشتووی گوندی “چۆڕ”ی سەر بە شاری مەریوان، لە لایەن مێرده‌كه‌یه‌وه‌ کوژرا.

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و بكۆژه‌‌ پاش چوار ڕۆژ لە کوشتنی خێزانه‌كه‌ی ، ڕۆژی هەینی 15ی گەلاوێژ خۆی ڕادەستی پۆلیس دەکات و دان بە تاوانەکەیدا دەنێت. به‌ وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌، دانیشتووانی ئاوایی “چۆڕ” ئێواره‌ی ڕۆژی هەینی، تەرمی “مونیرە قادری” دەدۆزنەوە و لە باخێکی ئەو ناوچەیە بە خاکی دەسپێرن. شایانی باسه‌ كه‌ تا ئێستە هۆکاری کوشتنی ئەو ژنە لە لایەن پیاوی بنه‌ماڵه‌كه‌وه‌ ئاشــکرا نەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی شه‌ش چالاكی سنفی له‌ شاره‌كانی سنه‌، بیجاڕ و كامیاران

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی که‌مپی مەخمور بۆ پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران

komalah

بانگه‌وازی مانگرتنی سه‌راسه‌ری كامیۆندارانی ئێران

komalah

به‌یانیه‌ی پشتیوانی خانه‌نشینكراوانی ئێران له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ڕۆژنامه‌وانێك له‌ تاران

komalah

هه‌ك كردنی ماڵپه‌ری پۆلیسی ئه‌منییه‌ت و وه‌زاره‌تی “سه‌مت” له‌لایه‌ن گرووپی “ئانۆنیمۆس”ه‌وه‌

komalah