کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆژرانی چوار ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە هێرشی داعش بۆ سه‌ر مه‌خموور

كۆژرانی چوار ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە هێرشی داعش بۆ سه‌ر

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، لە ئەنجامی هێرشی چەكدارانی داعش بۆسەر گوندی “خەتاب”ی سەر بە شارۆچکەی مەخمور، چوار ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کوژران.

به‌ پێی ڕاپۆته‌كان، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، لانیکەم هەشت هاووڵاتیی مەدەنییش بریندار بوون، کە زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی تەندروستییان لەبەردەستدا نییە. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی گرووپی تالیبان له‌ ئه‌فغانستان، جمووجۆڵ و هێرشی چه‌كدارانی داعش له‌ عێراق و سووریا، به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌.